ئاری هەرسین: خەرجکردنی روبعە دینارێک لەم دۆخەدا بۆ موناسەباتی حزبی بێڕێزیە بە کوردایەتی
ئاری هەرسین..
وێستگه نیوز ـ
ئاری هەرسین داوادەکات ئەمساڵ یادی دامەزراندنی پارتی نەکرێتەوە و دەڵێت: "سەرفکردنی روبعە دینارێک بۆ موناسەباتی حزبی لەم کاتی بێ پارەییەی کارمەند و کرێکار و جوتیاری کوردستاندا بێڕێزیە بە رێڕەوی راستەقینەی کوردایەتی".
لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فەیسبووک، ئاری هەرسین ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی، لەبارەی یادی دامەزراندنی حزبەکەی نووسیویەتی: "ئەم ساڵیادە لەلایەک، بەڵام ھەلومەرجی نیشتیمان و بڕیارە چارەنوس سازەکەشمان لە لایەکیتر. لە ئێستادا (کارمەندانی حکومەت) بە چارەکە مووچەیەک بە ژیانێکی سەختەوە لە کولە مەرگیدان. میللەت (ئەویش بەھۆی پڕوپاگەندەی نەیارانەی کەسانی نامەرد و مەسڵەحچی) لە دڵەڕاوکێدا ژیانی رۆژانە بەڕێدەکات".
ئەوەشی وتووە کە "لەم ھەلومەرجەدا، ئێمەی پارتی وەفادار بە رێبازی بارزانی نەمر، دەبێت شایلۆغانی رۆژی دامەزراندنی حزبەکەمان ھەڵگرین بۆ ساڵی داھاتوو و، یادی دامەزراندنی حزب لەژێر ئاڵای سەروەریی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستاندا بکەین. چونکە سەرفکردنی روبعە دینارێک بۆ موناسەباتی حیزبی لەم کاتی بێ پارەییەی کارمەند و کرێکار و جوتیاری کوردستاندا بێڕێزیە بە رێڕەوی راستەقینەی کوردایەتی".
داواشیکردووە ئەمساڵ یادی دامەزراندنی حزبەکەی بکرێتە قوربانی ریفراندۆم و دەشڵێت "ئەم ریفراندۆمە کەس خاوەنی نیە میللەتە بەشخوراو و خێر نەدیوەکەمان نەبێت".
پارتی دیموکراتی کوردستان..
پارتی دیموکراتی کوردستان بەم شێوەیە پێناسەی خۆی دەکات "پارتێكی دیموكراتیی نیشتمانییه، بڕوای به‌مافه‌كانی مرۆڤ و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئازادییه‌كانی تاك و مافی نه‌ته‌وه‌ییی كورد و نه‌ته‌وه‌كانی تر هه‌یه له بڕیاردانی چاره‌نووسیاندا، له پێناو به دیهێنانیاندا به‌پێی پرۆگرامگه‌لێكی زانستی و به‌رێگه‌ی دیموكراسیانه و ئاشتییانه‌ی سه‌رچاوه‌گرتوو له ئه‌زموونه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی مێژوویی نه‌ته‌وه‌ی كورد و كه‌له‌پووری نیشتیمانی و خه‌باتگێڕانه‌ی بارزانیی نه‌مره‌وه تێده‌كۆشێت و سوودیش له ئه‌زموونی گه‌لان وه‌رده‌گرێت كه له‌گه‌ڵ واقیعی كوردستاندا ده‌گونجێن".
- مستەفا بارزانی لە 16 ی ئابی 1946 دا حزبەکەی دامەزراند.
- سەرەتا ناوی (پارتی دیموكراتی كورد) بووه و لە کۆنگرەی سێیەمدا ناوی حزبەکە کرایە (پارتی دیموکراتی کوردستان).
- پارتی تا ئێستا 13 کۆنگرەی بەستووە.
- دوای کۆچی دوایی مستەفا بارزانی لە کۆنگرەی نۆیەمدا لە 4ی تشرینی یەکەمی 1979دا کە له زێوه‌ی ده‌ڤه‌ری (مه‌رگه‌وه‌ڕ) بەسترا مەسعود بارزانی به‌سه‌رۆكی پارتی هه‌ڵبژێردرا و تائێستا لە سەرۆکایەتی کردنی حزبەکە بەردەوامە.
- لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستاندا پارتی زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا و بووە خاوەنی 38 کورسی پەرلەمانی کوردستان.
AM:11:15:15/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 5347
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت