ئەدهەم بارزانی: پارتی ئامادەیە سازشی زیاتر لە مەرجەکانی بکات
دیمەنێک لە یادی پارتی لە سلێمانی
وێستگە نیوز ـ
ئەدهەم بارزانی رایگەیاند، بۆ ئاشتەوایی ناوخۆی هەرێمی کوردستان پارتی سازشی زۆر لە مەرجەکانی کردووە و ئامادەیە سازشی زیاتریش بکات.
ئەدهەم بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە لە یادی دامەزراندنی حزبەکەیدا لە سلێمانی، ئاماژەی بەوەشکرد، پارتی ئامادەیە سازش لە داوا و مەرجەکانی بکات، بەڵام پێویستە لایەنەکانی دیکەش بێنە پێشەوە.
ئەدهەم بارزانی وتیشی: "ئەمڕۆ کوردستان پێویستی بە یەکڕیزی و تەبایی لایەنەکان هەیە و دەبێت هەمووان بەیەکەوە بەرەو سەربەخۆیی هەوڵبدەن".
پارتی دیموکراتی کوردستان..
پارتی دیموکراتی کوردستان بەم شێوەیە پێناسەی خۆی دەکات "پارتێكی دیموكراتیی نیشتمانییه، بڕوای به‌مافه‌كانی مرۆڤ و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئازادییه‌كانی تاك و مافی نه‌ته‌وه‌ییی كورد و نه‌ته‌وه‌كانی تر هه‌یه له بڕیاردانی چاره‌نووسیاندا، له پێناو به دیهێنانیاندا به‌پێی پرۆگرامگه‌لێكی زانستی و به‌رێگه‌ی دیموكراسیانه و ئاشتییانه‌ی سه‌رچاوه‌گرتوو له ئه‌زموونه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی مێژوویی نه‌ته‌وه‌ی كورد و كه‌له‌پووری نیشتیمانی و خه‌باتگێڕانه‌ی بارزانیی نه‌مره‌وه تێده‌كۆشێت و سوودیش له ئه‌زموونی گه‌لان وه‌رده‌گرێت كه له‌گه‌ڵ واقیعی كوردستاندا ده‌گونجێن".
- مستەفا بارزانی لە 16 ی ئابی 1946 دا حزبەکەی دامەزراند.
- سەرەتا ناوی (پارتی دیموكراتی كورد) بووه و لە کۆنگرەی سێیەمدا ناوی حزبەکە کرایە (پارتی دیموکراتی کوردستان).
- پارتی تا ئێستا 13 کۆنگرەی بەستووە.
- دوای کۆچی دوایی مستەفا بارزانی لە کۆنگرەی نۆیەمدا لە 4ی تشرینی یەکەمی 1979 دا کە له زێوه‌ی ده‌ڤه‌ری (مه‌رگه‌وه‌ڕ) بەسترا مەسعود بارزانی به‌سه‌رۆكی پارتی هه‌ڵبژێردرا و تائێستا لە سەرۆکایەتی کردنی حزبەکە بەردەوامە.
- لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستاندا پارتی زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا و بووە خاوەنی 38 کورسی پەرلەمانی کوردستان.
PM:08:36:16/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 4371
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت