مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی داواكارییه‌ك ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات
وێستگه نیوز -
مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له یادی دامه‌زراندنیدا داوا له جه‌ماوه‌ری حزبه‌كه و ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات كه پشت بكه‌نه هه‌موو ناكۆكی و دڕدۆنگی و راڕاییه‌ك، به بڕوایه‌كی پۆڵایین و ئیراده‌یه‌كی به‌هێز و هۆشیارییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی باڵاوه، له رۆژی بیست و پێنجی ئه‌یلولدا بچنه سه‌ر سندوقی ریفراندۆم و به به‌ڵێ ده‌نگ به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بده‌ن.
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له یادی دامه‌زراندنی حزبه‌كه‌دا له 16ی ئابدا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه "سه‌دساڵ له‌مه‌وبه‌ر و ئه‌و ده‌مه‌ی كورد له مافی دیاریكردنی چاره‌نوسی خۆی بێبه‌ش كرا و باشوری كوردستان به ده‌وڵه‌تی ده‌ستكردی عێراقه‌وه لكێندرا. وه‌عد و به‌ڵێن ئه‌وه بوو ئه‌م ده‌وڵه‌ته نوێیه سه‌رزه‌مینی شه‌راكه‌تی كورد و عه‌ره‌ب بێت. كه‌چی نه‌ك هه‌ر ئه‌و به‌ڵێنه نه‌هاته‌دی، به‌ڵكو له‌و ده‌وڵه‌ته‌دا، كورد ناچاركرا به زه‌بری تفه‌نگ پارێزگاری له وجودی خۆی بكات و رووبه‌رووی جینۆساید و ئه‌نفال و كیمیایی و ته‌عریب ببێته‌وه".
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌ڵێت: "ئیدی كاتی هات گه‌لی كوردستان بیر له چاره‌نوسی خۆی بكاته‌وه. له رێی ریفراندۆمێكی گشتییه‌وه دوا بڕیار له چاره‌نوسی خۆی بدات و سه‌ركردایه‌تی سیاسی ته‌فویز و سه‌رپشك بكات بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی كه بێگومان سه‌ربه‌خۆیی و پێكهێنانی ده‌وڵه‌ت ده‌بێت".
ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه:
جه‌ماوه‌ری كۆڵنه‌ده‌ری پارتیمان...
حزب و لایه‌نه سیاسییه تێكۆشه‌ره‌كانی كورد و كوردستانی....
جه‌ماوه‌ری گه‌لی كوردستانی قاره‌مان به نه‌ته‌وه و ئایین و ئایینزاكانیه‌وه...
رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كوردی دلێر...
له حه‌فتاو یه‌كه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتیمان، پارتی دیموكراتی كوردستاندا، په‌یامی هاوپشتیی نه‌ته‌وه‌یی بۆ سه‌رجه‌م رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد، په‌یامی هاونیشتمانیی و هاوچاره‌نووسی بۆ تێكڕای نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كانی كوردستان، په‌یامی هاوخه‌باتی بۆ هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان، پیرۆزبایی گه‌رم بۆ ته‌واوی ئه‌ندام و لایه‌نگران و جه‌ماوه‌ری پارتیمان ده‌نێرین.
حه‌فتاو یه‌ك ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، دوای چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك له بێبه‌شكردنی كورد له مافی دیاریكردنی چاره‌نووس و لكاندنی باشوری كوردستان به عێراقێكی ده‌ستكرده‌وه، دوای سه‌ركوتی سه‌رهه‌ڵدانی باكور و له‌سه‌روبه‌ندی جوانه‌مه‌رگیی كۆماری كوردستان و له هه‌لومه‌رجێكی پڕ نائومێدی و بێهیواییدا، به رابه‌رایه‌تی سه‌ركرده‌ی ئه‌فسانه‌یی كوردستان، مسته‌فا بارزانیی نه‌مرو به هیممه‌تی تێكۆشه‌رانی كوردایه‌تی، (پارتی دیموكراتی كورد) وه‌ك وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پێداویستییه‌كی مێژوویی، دامه‌زرا، تا سه‌رله‌نوێ ئومێد له دڵی رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورددا بژێنێته‌وه. تا ببێته چوارچێوه‌ی خۆرێكخستنه‌وه و ئامرازی خه‌بات، بۆ به‌گژداچونه‌وه‌ی ئه‌و غه‌دره مێژووییه‌ی ده‌یانویست ببێته قه‌ده‌ری هه‌تاهه‌تایی نه‌ته‌وه‌ی كورد. چوارچێوه‌یه‌ك هه‌موو توانا و ئینتیماكان له شوناسێكی نیشتمانییدا جێبكاته‌وه كه ئینتیما لاوه‌كییه‌كانی ناوچه و له‌هجه و خێڵ و تیره و تایه‌فه تێپه‌ڕێنێت و ئاوێنه ی باڵانومای گه‌لی كوردستان بێت به هه‌موو نه‌ته‌وه و ئایین و ئایینزاكانییه‌وه.
كاروانی خه‌باتی پارتی هه‌ر له ده‌سپێكه‌وه به‌رمه‌بنای دوو حه‌قیقه‌ت بوو، یه‌كه‌میان باوه‌ڕی نه‌گۆڕ و بێ سازش به مافی چاره‌ی خۆنوسین، دووه‌میان به‌رخوردی واقیعبینانه له‌گه‌ڵ ئاسته‌نگه سه‌خته‌كانی سه‌ر رێی گه‌یشتن به‌و مافه ره‌وایه. له‌و پێودانگه‌وه پارتی خه‌باتێكی درێژخایه‌نی ماندوونه‌ناسی قۆناغ به قۆناغی ده‌ستدایه تا هه‌نگاو به هه‌نگاو ئه‌و مافه زه‌وتكراوه به‌ده‌ست دێته‌وه.
پارتی له قۆناغ به‌ندیی ئه‌و كاروانه بێ پسانه‌وه‌یه‌دا، هه‌وراز و نشێوی زۆری بڕی. تێكۆشه‌رانی پارتی له قۆناغی خه‌باتی نهێنیدا، به‌رگه‌ی راوه‌دونان و گرتن و زیندان و ئه‌شكه‌نجه‌یان گرت، تا ببنه سیمبۆلی به‌رگری و ژیاندنه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی لای تاكی كورد. له قۆناغی ئازادیی هه‌ڵسوڕانی سیاسیی‌دا، كاری رێكخراوه‌یی و هۆشیاریی جه‌ماوه‌ریی په‌ره‌یسه‌ند و هه‌وڵدرا ره‌وایی دۆز و داوا ره‌واكانی كورد به هه‌موو گه‌لانی عێراق ئاشنا بكرێ. كاتێكیش هه‌موو ده‌رگا و ده‌رفه‌ته‌كانی خه‌باتی دیموكراتی و تێكۆشانی سیاسیی له‌به‌رده‌م كورد داخران، پارتی دیموكراتی كوردستان پێشڕه‌وایه‌تی شۆڕشی ئه‌یلولی كرد كه وه‌ك یه‌كێك له شۆڕشه میللییه فروانه‌كانی رزگاریی نیشتمانیی گه‌لانی ئازادیخواز، چووه نێو لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو.
هه‌ر له سایه‌ی ئه‌و شۆڕشه و زه‌بری تفه‌نگی پێشمه‌رگه‌دا، فه‌رهه‌نگی نكۆڵی له مافه‌كانی كورد پاشه‌كشه‌ی كرد و، هه‌نگاو به هه‌نگاو، سه‌لماندنی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی كورد ده‌ستیپێكرد. هه‌ر له دانپێدانان به وجودی نه‌ته‌وه‌یی كورد و مافی كارگێری لامه‌ركه‌زییه‌وه تا دانپێدانان به وجودی كوردستان وه‌ك خاك و جوگرافیا، كه له به‌ڵگه‌نامه‌ی رێككه‌وتنی یازده‌ی ئازار و سیستمی ئۆتۆنۆمیدا به‌رجه‌سته بوو. هه‌ر خودی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ش بووه به‌ردی بناغه‌ی كۆی داواكاری و مافه هه‌ڵكشاوه‌كانی دواتری شۆڕشی كورد و دانوستانه‌كان. ئه‌و چوار ساڵه‌ش كه كه‌وته نێوان رێككه‌وتنی ئازار و هه‌ڵگیرسانه‌وی شۆڕش، بوو به ده‌رفه‌تی بوژانه‌وه‌یه‌كی گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی كوردستان و هه‌ڵكشانی هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی و باوه‌ڕه‌به‌خۆهێنانی مرۆڤی كورد. وه‌ك چۆن ده‌رفه‌تیش بوو كه ده‌نگ و سه‌ڵای شۆڕش و دۆزی كورد له چوارچێوه‌ی قه‌تیسی عێراق بترازێ و ده‌وروبه‌ر و دنیا له په‌یوه‌ندی نێوان مه‌سه‌له‌ی كورد و ئۆقره‌یی سیاسیی ناوچه‌كه تێبگه‌ن.
پاشه‌كشه‌ی حكومه‌تی به‌غدا له رێككه‌وتن، هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕشی چه‌كداری لێكه‌وته‌وه، ئه‌و شۆڕشه‌ی به‌غدای گه‌یانده لێواری داڕمان، بۆیه‌ش ده‌ستی له به‌شێكی سه‌روه‌ری و ئاو و خاكی عێراق هه‌ڵگرت له به‌رامبه‌ر پیلانگێڕان له كورد و شۆرشه‌كه‌ی، ئه‌و نكۆڵی و گه‌له‌كۆمه‌یه به‌رامبه‌ر مافه‌كانی كورد، ئه‌گه‌رچی نسكۆیه‌كی كاتی به‌سه‌ر شۆڕشدا هێنا، به‌ڵام دواجار بۆ كورد هه‌ستانه‌وه‌یه‌كی كۆڵنه‌ده‌رانه‌ی دوای نسكۆ و بۆ ئه‌وانیش گیرۆده‌بوون به زنجیره‌یه‌ك كاره‌ساتی سیاسی لێكه‌وته‌وه، كه عێراق و ناوچه‌كه‌ی توشی شه‌ڕ و ئاشوبێكی گه‌وره كرد و دواجاریش سه‌ری خۆیان له‌سه‌ر دانا.
پارتی دوای نسكۆ، به شێوازێكی نوێ و سه‌رده‌میانه‌ی گونجاو له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی نوێ، سه‌نگه‌ری خه‌باتی ئاوه‌دان كرده‌وه و له حزبێكی بێ ركابه‌ره‌وه، بووه حزبێكی هاوكار و هاوپشتی كۆی هێزه سیاسیه‌كانی دیكه. له ئه‌نجامی ئه‌و سیاسه‌ته واقعبینه‌ش، سه‌رباری روداوه نه‌خوازراوه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه، ئاشتبونه‌وه‌ی گشتیی نێوخۆیی و به‌ره‌ی كوردستانی هاته كایه‌وه، ئه‌و به‌ره‌یه‌ی هه‌م وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ئه‌نفال و جینۆساید بوو، هه‌م توانی له كاتی پێشهاتنی روداوه دراماتیكییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌دا كه هه‌ر زوو سه‌رۆك بارزانی پێشبینی كردبوو، رابه‌رایه‌تی راپه‌ڕین بكات و به‌وه‌ش كوردستان پێ بنێته قۆناغێكی دیكه‌وه. قۆناغی حوكمڕانیی هه‌رێمی كوردستان كه له‌سه‌ر پێداگیری سه‌رۆك بارزانی و پارتی، به جێگۆڕكێی شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕی به شه‌رعیه‌تی دیموكراتی وهه‌ڵبژاردن و ئیراده‌ی گه‌ل، ده‌ستیپێكرد.
ئه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌مه‌كداری پارتی و خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان :
سه‌دساڵ له‌مه‌وبه‌ر و ئه‌و ده‌مه‌ی كورد له مافی دیاریكردنی چاره‌نوسی خۆی بێبه‌ش كرا و باشوری كوردستان به ده‌وڵه‌تی ده‌ستكردی عێراقه‌وه لكێندرا. وه‌عد و به‌ڵێن ئه‌وه بوو ئه‌م ده‌وڵه‌ته نوێیه سه‌رزه‌مینی شه‌راكه‌تی كورد و عه‌ره‌ب بێت. كه‌چی نه‌ك هه‌ر ئه‌و به‌ڵێنه نه‌هاته‌دی، به‌ڵكو له‌و ده‌وڵه‌ته‌دا، كورد ناچاركرا به زه‌بری تفه‌نگ پارێزگاری له وجودی خۆی بكات و رووبه‌رووی جینۆساید و ئه‌نفال و كیمیایی و ته‌عریب ببێته‌وه.
له عێراقی نوێشدا، كورد به‌سه‌ر برینی به‌سۆی ئه‌نفال و كیمیاییدا هه‌نگاوی نا به‌و ئومێده‌ی عێراقی نوێ ئه‌و عێراقه ده‌ستورییه شه‌راكه‌ته عادیله بێت كه دواجار كورد تێیدا بحه‌سێته‌وه. جارێكی دیكه ئیتیحادی ئاره‌زومه‌ندانه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا قبول كرد، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ش له‌سه‌ر ده‌ستی هاوسه‌نگه‌رانی دوێنێی ئۆپۆزسیۆن، به‌شی هه‌ر هه‌ره‌شه و شه‌ڕ پێفرۆشتن و ئه‌و نانبڕینه بوو كه هیچی له‌سه‌ربڕین كه‌متر نه‌بوو.
ئه‌و ده‌ستوره‌ی زامنی به‌رده‌وامیی ئیتحادی ئاره‌زومه‌ندانه‌ی نێوان كورد و عه‌ره‌ب بوو، به ته‌واوی پێشێل كرا. ئه‌و ته‌وافوق و شه‌راكه‌ت و یه‌كسانییه‌ی وه‌ك پره‌نسیپ بۆ عێراقی نوێ رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرا، پاشه‌كشه‌ی لێكرا. ئه‌و ده‌سكه‌وتانه و ئه‌وچه‌ند ساڵ ئارامی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یه‌ش كه بۆ گه‌لی كوردستان به‌دیهات، به‌رهه‌می رێكه‌وتنی ستراتیژی و یه‌كده‌ستی پارتی و یه‌كێتی و هێزه كوردستانییه‌كان بوو، به‌رهه‌می لاوازی ئه‌و كاتی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا بوو، نه‌ك باوه‌ڕیان به ماف و به‌ركه‌وتی گه‌لی كوردستان، هه‌ربۆیه‌ش كه بوونه خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات و ده‌رامه‌ت و میلیشیای پڕ چه‌ك، به‌هه‌مان فه‌رهه‌نگی به‌سه‌رچووی سه‌رده‌می به‌عس كه‌وتنه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورد. ته‌نانه‌ت كاتێكیش كوردستان كه‌وته به‌ر په‌لاماری داعش، حكومه‌تی ئیتحادی نه‌ك هه‌ر ئیلتزامی خۆی به‌رامبه‌ر پاراستنی كوردستان به‌جێنه‌گه‌یاند، به‌ڵكو چه‌ك و فیشه‌كی له پێشمه‌رگه و موچه‌ی له خه‌ڵكی كوردستان بڕی.
گه‌لی كوردستان له‌م عێراقه ده‌ستكرده‌دا، هه‌موو رێگاكانی تاقیكرده‌وه و به بنبه‌ست گه‌یشتن. هیچ كام له‌و فۆرمانه‌ی بۆ رێكخستنی په‌یوه‌ندی نێوان كوردستان و به‌غدا تاقیكرانه‌وه، سه‌رنه‌كه‌وتن. بۆیه ئیدی كاتی هات گه‌لی كوردستان بیر له چاره‌نوسی خۆی بكاته‌وه. له رێی ریفراندۆمێكی گشتییه‌وه دوا بڕیار له چاره‌نوسی خۆی بدات و سه‌ركردایه‌تی سیاسی ته‌فویز و سه‌رپشك بكات بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی كه بێگومان سه‌ربه‌خۆیی و پێكهێنانی ده‌وڵه‌ت ده‌بێت.
سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بۆ عێراق و بۆ كوردستانیش دوا ده‌ره‌تان و چاره‌سه‌ره و رێگره له شه‌ڕ و نه‌هامه‌تی زیاتر. دوو ده‌وڵه‌تی دراوسێی سه‌قامگرتووی ئارام و هاوكاری یه‌كتر، هه‌زاران جار باشتره له ده‌وڵه‌تێكی به‌زۆر پێكه‌وه‌لكاوی نائارامی بێ ئاینده، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به ئاشتی و لیكگه‌یشتن وده‌ست لێكبه‌ردانی دۆستانه كۆتایی بێت و هه‌ر ئه‌وه‌ش په‌یامی كوردستانه بۆ عێراق.
سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بۆ ده‌رو دراوسێش مایه‌ی ئاشتی و سه‌قامگیری و دۆستایه‌تیه. به‌رپرسیاریی زیاترده‌خاته ئه‌ستۆی گه‌لی كوردستان بۆ ره‌چاوكردنی ئه‌من و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موان. بۆیه هه‌رگیز نابێته هه‌ره‌شه و مه‌ترسی، به پێچه‌وانه‌وه له‌وه‌ته‌ی هه‌یه، نكۆڵی و نادیده‌گرتنی كورد، كێشه و هه‌ڕه‌شه بووه.
بۆ جیهانییش، كه جگه له تیرۆر و ئاشوب، هیچی دیكه‌ی له نه‌خشه‌ی به‌سه‌رچووی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌ستنه‌كه‌وت، سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، دروستبوونی ده‌وڵه‌تێكی لێبورده و دیموكرات و دژه تیرۆره و پارێزه‌ری به‌ها شارستانی و مرۆییه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه ره‌واكانی هه‌موانه. ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یه كه به‌ر له‌وه‌ی رابگه‌یه‌ندرێ، په‌ناگه‌ی ئارامی ملیۆنان جه‌نگزه‌ده و هه‌ڵاتووی ده‌ستی توندرۆیی و شه‌ڕه مه‌زهه‌بییه‌كانی ناوچه‌كه‌یه.
له سه‌ر ئاستی ناوخۆش، ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌بێته مایه‌ی یه‌كسانی تێكڕای نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كانی كوردستان، ده‌وڵه‌تی كورد و توركمان و كلدان سریان ئاشور و ئه‌رمه‌ن و عه‌ره‌بی ره‌سه‌ن و ده‌وڵه‌تی كۆی ئایین و ئایینزاكان ده‌بێت، ده‌وڵه‌تی به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و چه‌مكی هاوڵاتیبوون و حوكمی دامه‌زراوه‌یی و خۆشگوزه‌رانی و هه‌موو ئه‌و ئاوات و به‌هایانه ده‌بێت كه هه‌رگیز له بێ ده‌وڵه‌تیدا نایه‌نه‌دی و ره‌گ داناكوتن.
خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان ..
مافی بڕیاردانی چاره‌نووس، به هه‌موو شه‌ریعه‌ته‌كانی ئاسمان و زه‌مین، به یاسا و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ته‌نانه‌ت به پێی ده‌ستوری ئیتحادی ئاره‌زه‌ومه‌ندانه‌ی عێراقیش، مافێكی ره‌وا و مه‌شروع و مۆڵه‌تدراوه. گه‌لی كوردستان له رێگای سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و مافه زه‌وتكراوه و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیدا، سه‌د ساڵه قوربانی ده‌دا و جینۆساید ده‌كرێ و به‌ره‌نگار ده‌بێته‌وه.
سه‌د ساڵه بۆ ده‌رفه‌تێكی له‌بار ده‌ڕوانێ. ئێستا ئیتر به هه‌موو پێوه‌رێك ئه‌و ده‌رفه‌ته له هه‌موو رویه‌كه‌وه گونجاوه و ده‌بێ له ده‌ستی نه‌ده‌ین و كوردستان و گه‌له‌كه‌ی له پاشكۆیه‌تی و ژیانی بێ ئۆقره و پڕ قه‌یران و بێ ئاینده قورتار بكه‌ین و ئه‌م ئه‌ركه بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو به‌جێنه‌هێڵین.
ئه‌م ئه‌ركه له ئه‌ستۆی تێكڕای حزبه‌كان و نوخبه‌ی سیاسی و ده‌سته‌بژێری گه‌له. له‌وه مه‌زنتره حزبێك به ته‌نیا خاوه‌نی بێت. له‌وه‌ش سه‌ختتره به حزبێك و دوو حزب سه‌ربخرێت. له‌وه‌ش گشتگیرتره به قازانجی ئه‌م یان ئه‌و حزب بشكێته‌وه.
ئێمه له پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كڕیزیی گه‌له‌كه‌مان و هێزه سیاسییه‌كانی، به زامنی سه‌ره‌كیی سه‌ركه‌وتن و په‌ڕینه‌وه‌ی مه‌زن به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ده‌زانین، بۆیه‌ش له‌و پێناوه‌دا درێغیمان له هیچ ده‌سپێشخه‌ریه‌ك نه‌كردووه و نایكه‌ین. باوه‌ڕیشمان وایه ئه‌م ئامانجه به ئیراده و پێداگیری خۆمان دێته‌دی و هه‌رگیز به دیاری و پاداشت وه‌ریناگرین و قه‌تیش به‌ئامانج ناگه‌ین ئه‌گه‌ر راڕا و بێ ئیراده و بێ بڕیار بین.
گه‌له‌كه‌مان مافێكی ره‌وای خۆی موماره‌سه ده‌كات و ئه‌و زه‌مه‌نه‌ش تێپه‌ڕیوه ئیراده‌ی گه‌لان به ئاگر و ئاسن و قه‌تلوعام و برسیكردن سه‌ركووت بكرێ. گه‌لی كوردستان بڕیار له چاره‌نوسی خۆی ده‌دات نه‌ك چاره‌نوسی خه‌ڵكی دیكه، بۆیه هیچ ده‌وڵه‌ت و هێزێك ئه‌و حه‌قه‌ی نییه ده‌ست بخاته رێگه‌ی و كه‌سیشیان هه‌ڵوێستی دژایه‌تی و رێگرییان نه‌نواندووه. پێشبینی و چاوه‌ڕوانیشمان له هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه‌یه دواجار ده‌ست و په‌نجه له‌گه‌ڵ حه‌تمییه‌تی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نه‌رم بكه‌ن و رایه‌ڵه‌كانی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ بدۆزنه‌وه.
راسته له كایه‌ی سیاسیی كوردستاندا ناكۆكی و له گوزه‌رانی خه‌ڵكدا په‌رێشانی و قه‌یرانێكی دارایی تاقه‌ت پڕوكێن و و له كایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیشدا جۆرێك له دڕدۆنگی و ناته‌بایی له ئارادان. به‌ڵام هیچ یه‌ك له‌و كێشانه كه له بنه‌وانه‌وه به‌شێكن له ده‌رد و ده‌رهاویشته‌ی بێ ده‌وڵه‌تی، نابێ ببنه رێگری به‌دیهاتنی ئه‌و ئاواته مه‌زنه‌ی سه‌د ساڵه بۆی تێده‌كۆشین و هه‌ر به به‌یدهاتنی ئه‌و ئاواته‌ش كۆی ئه‌و قه‌یران و نه‌هامه‌تیانه رێگه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌دۆزنه‌وه.
ئێمه له كاتێكدا یادی حه‌فتاو یه‌كه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتیمان ده‌كه‌ینه‌وه، بانگه‌وازمان بۆ جه‌ماوه‌ری تێكۆشه‌ری پارتی و ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه‌یه پشت بكه‌نه هه‌موو ناكۆكی و دڕدۆنگی و راڕاییه‌ك، به بڕوایه‌كی پۆڵایین و ئیراده‌یه‌كی به‌هێز و هۆشیارییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی باڵاوه، له رۆژی بیست و پێنجی ئه‌یلولدا بچنه سه‌ر سندوقی ریفراندۆم و به به‌ڵێ ده‌نگ به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بده‌ن. تاخوینی شه‌هیدان و قوربانییانی سه‌د ساڵ خه‌بات و تێكۆشان به‌به‌رهه‌م و دوا ترۆپكی سه‌ركه‌وتن بگات و ئاینده‌یه‌كی رۆشن بۆ نه‌وه‌كانی داهاتومان بنیات بنێین.
له یادی دامه‌زراندنی پارتیماندا:
هه‌زاران سڵاو له گیانی پاكی دامه‌زرێنه‌ی پارتیمان و رابه‌ری مێژوویی گه‌لی كوردستان مسته‌فا بارزانی نه‌مر و كاك ئیدریسی هه‌رده‌م له یاد ...
هه‌زاران سڵاو له گیانی پاكی تێكڕای شه‌هیدان و قوربانییانی رێگای رزگاری و به ئامانح گه‌یشتنی گه‌لی كوردستان...
سڵاو له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و تێكڕای تێكۆشه‌رانی دوێنێ و ئه‌مڕۆی وه‌فادار و دڵسۆزی رێبازی پارتی و بارزانی..
سڵاو له گه‌لی خۆڕاگر و قوربانیده‌ری كوردستان به هه‌موو نه‌ته‌وه و ئایین و ئایینزاكانیه‌وه...
سه‌ركه‌وێ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، به‌ره‌و به‌دیهاتنی خه‌ونی دێرین و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان...
مه‌كته‌بی سیاسیی
پارتی دیموكراتی كوردستان
16 ی ئابی 2017
PM:05:21:15/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 5275
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت