محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود: نێوانگیریم له نێوان یه‌كێتی و پارتی-دا كرد
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود
وێستگه نیوز -
سكرتێری حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه بۆ كۆتایی پێهێنان به ئه‌و گرژییانه‌ی دروستبوون نێوانگیری له نێوان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستاندا كردووه، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "دوو ئیداره‌یی قه‌بوڵ ناكرێت".
له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا، گرژی نێوان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌یشته لوتكه كاتێك پارتی، یه‌كێتی به ده‌ستگیركردنی كادیرێكی له‌ناوچه‌ی گه‌رمیان تۆمه‌تبار كرد، دواتر ئاسایشی هه‌ولێریش چه‌ند كادیرێكی یه‌كێتی ده‌ستگیركرد.
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، سكرتێری حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان، له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند كه "كاتێك پارتی و یه‌كێتی ده‌ستیان به گرتنی كادیری یه‌كتری كرد، پێمناخۆشبوو؛بۆیه نێوانگیریم له‌نێوانیان دا ده‌ستپێكرد."
به‌پێی وته‌ی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، سه‌ره‌تا سه‌ردانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سكرتێری یه‌كێتی كردووه، دواتر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای پارتیشدا قسه‌یكردووه.
سه‌باره‌ت به وه‌ڵامی به‌رپرسانی پارتی و یه‌كێتی بۆ نێوانگیریه‌كه‌ی، سكرتێری حیزبی سۆسیالیست، وتی: "هه‌ردوولایان به‌ڵێنی هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌یان پێدام، كاك كۆسره‌ت به‌ڵێنی دا كادیره‌كه‌ی پارتی ئازاد بكات، به‌ڵام وادیاره به‌هۆی هه‌ندێك رێوشوێنی یاسایی، مه‌سه‌له‌كه بۆ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه دواخرا".
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سه‌باره‌ت به پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتوی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه "جگه له رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت هیچ رێگه‌یه‌كی تر له‌به‌رده‌م لایه‌نه‌كاندا نیه و دوو ئیداره‌یی قه‌بوڵ ناكرێت".
سه‌باره‌ت به‌و به‌رپرسانه‌ی یه‌كێتی و پارتی كه مه‌سه‌له‌ی دوو ئیداره‌ییان وروژانده‌وه، رایگه‌یاند كه "ئه‌و قسانه‌ی به‌رپرسانی یه‌كێتی و پارتی له‌باره‌ی دوو ئیداره‌ییه‌وه ده‌یكه‌ن زیاتر بۆ فشار دروست كردنن له‌سه‌ر یه‌كتری یاخود كاروكاردانه‌وه‌ن، ئه‌گینا ده‌رئه‌نجام ده‌بێت پێكه‌وه حكومه‌ت پێكبهێنن".
سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی رۆیشتنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش بۆ سه‌ربازگه‌ی كه‌ی وه‌نی شاری كه‌ركوك، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود روونیكرده‌وه كه "ئه‌و مه‌سه‌له ته‌نها له‌راگه‌یاندنه‌وه بیستویانه، ئه‌گینا زانیاری فه‌رمی له‌باره‌وه نییه".
دوای ئەوەی دانوستانەکانی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم دەستیان پێ‌کرد بە وتەی سەرکردەکانی پارتی "یەکێتی داوای پۆستی زیاتر لە بەرکەوتەی خۆی کرد" پەیوەندی نێوان ئەوو دوو حزبە بەرەو ئاڵۆزی هەنگاو دەنێت و چەند ڕۆژێکیشە چەند کادرێکی هەردوو حزب لەلایەن ئاسایشی هەولێر و پۆلیسی هەرمیانەوە دەستگیرکراون و ئەمڕۆ ئازادکران.
PM:07:12:06/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 3124
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت