نێچیرڤان بارزانی: باشتروابوو هەموو حزبەکان بە یەکەوە سەردانی بەغدایان بکردایە نەک سێ حزب

‌دیمه‌نێك له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌

وێستگه‌ نیوز ـ
مەلا بەختیار بەرپرسی دەستیەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند، ئەوان سەریان سوڕماوه‌ لە هەڵوێستی حکومەتی عیراق بەرامبەر بە کورد، سەرباری ئەوەی کە مێژوویەکی هاوبەشیان هەیە لە شەڕی دژی داعش، هاوکات نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی رایگەیاند، لەسەر بنەمای دەستوور ئامادەین بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا.


مەلا بەختیار لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کە دوا بەدوای کۆبوونەوەی شاندنی مەکتەبی سیاسیا هەردوولا لە سلێمانی ئەنجامدرا، ئاماژە بەوەکرد باسی کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت، ئێمە بەو هەواڵە دڵخۆشین.

راشیگەیاند "پێویستە ئەو هەڵانە راستبکەینەوە کە کردوومانە و بە هەموو لایەکمان کێشە ئابورییەکانی خەڵکی کوردستان چارەسەر بکەین".

لە  لایەکی ترەوە نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کۆبوونەوەکە گرنگ بوو بۆ ئەو قۆناغەی کە لە ئێستادا کوردستانی پێدا تێپەڕ دەبێت.

نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەشکرد، "یەکگرتوویی ناوخۆمان پێویستە بۆ سەرکەوتنمان".

نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەشکرد "ئەوەندەمان وتووە ئامادەین بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا خەڵکمان بێزار کردووە، بۆیە ئێمە ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ بەغدا لەسەر بنەمای دەستوری عێراق و هیوادارین بەغدا ئەو خواستەی هەبێت بۆ رێککەوتن".

لە لایەکی ترەوە مەلا بەختیار ئاشکرایکرد، سبەینێ یەکێتی و پارتی کۆوبونەوەیەکی گرنگ سازدەکەن سەبارەت بە دۆخی شاری کەرکوک و ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە سیاسەتێکی روونمان بەرانبەری هەبێت.

مەلا بەختیار راشیگەیاند، "ئێمە سەرمان سوڕماوه لە هەڵوێستی حکومەتی عيراق بەرامبەر بە کورد، سەرباری ئەوەی کە مێژوویەکی هاوبەشمان هەیە لە شەڕی دژی داعش".

مەلا بەختیار ئاماژەى بەوەکرد: "باسی کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت، ئێمە بەو هەواڵە دڵخۆشین".

راشیگەیاند، "پێویستە ئەو هەڵانە راستبکەینەوە کە کردوومانە و بە هەموو لایەکمان کێشە ئابورییەکانی خەڵکی کوردستان چارەسەر بکەين".

دەربارەی سەردانی شاندی سێ حزبەکەی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، باشتروابوو هەموو حزبەکان بە یەکەوە سەردانی بەغدایان بکردایە نەک تەنها سێ حزب.

هــ. ر


PM:02:18:07/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 3140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو