ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی كۆده‌بنه‌وه‌


وێستگه‌ نیوز ـ
ئەمڕۆ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 7ی كانوونی دووه‌می 2018، ھەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی کۆدەبنەوە و دۆخی ئیستای هەرێمی کوردستان و پرسی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەكانی هەرێم و عیراق تاوتوێدەکەن.


سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی بە میدیای فه‌رمی حزبه‌كه‌ی وتوه‌: کۆبوونەوەکە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

راشیگه‌یاندووه‌، لەکۆبوونەوەکەی هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتیدا، دۆخی ئێستای ھەرێم و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەكانی كوردستان و عیراق و چەند پرسێکی دیکە گفتوگۆیان لە بارەوە دەکرێن.

لە دوای کۆبوونەوەکەی رۆژی 15ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووی دوکانەوە، ئەمە یەکەمین کۆبوونەوەیە کە لە نێوان هەردوو مەکتەبی ساسی پارتی و یەکێتی ئەنجام دەدرێت.

هــ. ر


AM:10:28:07/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 1648 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو