په‌رله‌مانتارێكی پارتی: كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی پارتی و یه‌كێتی گرنگه
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی پارتی و یه‌كێتی به كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ ده‌زانێت كه تیایدا كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاری ده‌كرێن.
فه‌رحان جه‌وهه‌ر، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی گرنگه له‌به‌رئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره كۆنه‌بوونه‌ته‌وه كه هه‌ردووكیان دوو هێزی نێو حكومه‌تن و ئێستاش له قۆناغێكی هه‌ستیارداین و زۆر پرسی یه‌كلانه‌كه‌ره‌وه ماوه‌ته‌وه.
ناوبراو وتی: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاری ده‌كرێن، ئێمه پێمان باشه هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ئه‌نجام بدرێن".
پێشتریش سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی بە میدیای فه‌رمی حزبه‌كه‌ی وتبوه: کۆبوونەوەکە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
راشیگه‌یاندووه، لەکۆبوونەوەکەی هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتیدا، دۆخی ئێستای ھەرێم و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەكانی كوردستان و عیراق و چەند پرسێکی دیکە گفتوگۆیان لە بارەوە دەکرێن.
لە دوای کۆبوونەوەکەی رۆژی 15ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووی دوکانەوە، ئەمە یەکەمین کۆبوونەوەیە کە لە نێوان هەردوو مەکتەبی ساسی پارتی و یەکێتی ئەنجام دەدرێت.
هــ. ر
AM:11:22:07/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 4044
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت