كادیره ده‌ستگیركراوه‌كانی یه‌كێتی و پارتی ئازاد كران
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
جێگری مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌ر ئێستا سێ كادیره‌كه‌ی یه‌كێتی له هه‌ولێر و كادیره‌كه‌ی پارتی له گه‌رمیان ئازاد كران.
حاجی مه‌سیفی، جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: دوای هه‌وڵێكی زۆری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری حزبه‌كه‌یان، ئه‌مڕۆ بڕیاری ئازادبوونی كادیره‌كانیان درا كه هه‌ریه‌كه له پێشڕه‌و وه‌یسی، هه‌رێم ره‌فعه‌ت، به‌شدار جه‌وهه‌رن و چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن ئاسایشی پارتییه‌وه له‌هه‌ولێر ده‌ستگیركران.
وتیشی: "هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كادیره ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی پارتی له گه‌رمیان كه كوڕی ئه‌كبه‌ری حاجی رۆسته‌م بوو ئازاد كراوه".
ئه‌مه دوای ئه‌وه دێت هه‌فته‌ی رابردوو ژماره‌یه‌ك كادیری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له شاری هه‌ولێر له لایه‌ن ئاسایشه‌وه ده‌ستگیركران، دواتر تاریق نوری، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ده‌ستگیركردنی كادیره‌كانی یه‌كێتی له به‌رانبه‌ر ده‌ستگیركردنی كوڕێكی ئه‌كبه‌ری حاجی رۆسته‌مه له لایه‌ن ئاسایشی یه‌كێتیه‌وه له گه‌رمیان و تا چاره‌نووسی دیاری نه‌كرێت، كادیره‌كانی یه‌كێتی ئازاد ناكرێن.
ئه‌مه‌ژ گرژی له نێوان ئه‌و دوو حزبه لێكه‌وته‌وه و به‌رپرسانی یه‌كێتی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كرد كه هه‌مان كاری پارتی له سنووری سلێمانی دووباره ده‌كه‌نه‌وه.
AM:11:14:06/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 5276
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت