چی رووده‌دات ئه‌گه‌ر له‌ڕۆیشتندا گێڕی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بخه‌یته به‌گ؟
چی رووده‌دات ئه‌گه‌ر له‌ڕۆیشتندا گێڕی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بخه‌یته به‌گ؟
وێستگه نیوز ـ
پەیجی رادیۆی ترافیک ئێف ئێمی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بابەتێکی لە ژێر ناونیشانی چی رووده‌دات ئه‌گه‌ر له‌ڕۆیشتندا گێڕی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بخه‌یته به‌گ؟، بڵاوکردەوە.
لە بابەتەکەدا هاتووە، ئه‌ركی سه‌ره‌كی گێڕی ئۆتۆمبێل، گۆڕینی خێرایییه، له‌گه‌ڵ گۆڕینی ئاڕاسته‌ی ئۆتۆمبێل، كه بۆ پێشه‌وه بڕوات، یان بۆ دواوه بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پرسیاره، ئه‌وه‌یه چی رووده‌دات ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێل به‌خێرایی 110 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا بڕوات و له‌و كاته‌دا گێڕی ئۆتۆمبێله‌كه بخه‌یته (به‌گ)، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێیته‌وه دواوه؟.
شۆفێرێك ئه‌م كاره تاقیده‌كاته‌وه و تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه، سیسته‌مێكی تایبه‌تی گێڕ هه‌یه بۆ پاراستنی ئه‌و كاره بۆ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێك بهمیكانیكی ئۆتۆمبێله‌كه، به‌تایبه‌تیش گێڕه‌كه نه‌كه‌وێت، بۆیه هیچ روونادات و ئۆتۆمبێله‌كه به‌هه‌مان خێرایی خۆی، به‌ئاڕاسته‌ی پێشه‌وه ده‌ڕوات، ئه‌و سیسته‌مه‌ش له‌زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئۆتۆمبێله‌كاندا هه‌یه، كه گێڕ ئۆتۆماتیكن.
ئه‌و سیسته‌مه كاری گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه لهگێڕدا په‌كده‌خات، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێك به‌ئۆتۆمبێل و سه‌رنشینان نه‌كه‌وێت و رووداوی نه‌خوازراوی لێنه‌كه‌وێته‌وه.
له‌وكاته‌ی گێڕی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌خاته سه‌ر(R) واتا گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه، هیچ شتێك روونادات، له‌شاشه‌كه‌دا كامێرای پشته‌وه كارده‌كات و دواوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه نیشانده‌دات، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ رووداوێكی نه‌خوازراو رووبدات.
هــ. ر
PM:02:47:06/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 25756
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت