پۆلیسی گه‌رمیان: ئۆتۆمبێلێک لە سلێمانی دزرا و له كه‌لار دۆزرایه‌وه
ئۆتۆمبێله دزراوه‌كه
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی گه‌رمیان ئاشكرایده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك له سلێمانی دزرا، له‌سه‌ر شه‌قامی پژێنه‌ی شاری كه‌لار دۆزرایه‌وه كه جێیان هێشتبوو.
عه‌لی جه‌مال قدووری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە کە ئۆتۆمبێلێک لەجۆری کرۆلا لەشاری سلێمانی دزراوەو لەمەعرەزی کەلار هەمان ئۆتۆمبێل بینراوە، دوای گەڕان و بەدوادا چوون ئەمشەوی شەممە ئەوئۆتۆمبێلە لە دەرەوەی قەزای کەلار دۆزرایەوە کە لەسەر شەقامی پژدێنەی شار بەجێیان هێشتبوو".
ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه: مەفرەزەکانی 104ی چوونە شوێنی ناوبراو‌و دوای پشکنین ئۆتۆمبێلەکەیان هێنایەوە بنکە و لەئێستادا رێکارە یاساییەکان گیراوەتەبەر تا ئۆتۆمبێلی ناوبراو رادەستی خاوەنەکەی بکرێتەوە.
هــ. ر
AM:09:32:14/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 3190
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت