تا ئه‌م 10 خاڵه له به‌رچاو نه‌گریت ئۆتۆمبێلێكی به‌كارهێنراو مه‌كڕه
وێستگه نیوز ـ
بازاڕی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل یه‌كێكه له‌و بازاڕانه‌ی كه زۆرترین كاری ساخته‌و فێڵكردنی تیا ئه‌نجامده‌درێت، پێش كڕینی هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی بهكارهێنراویش، كڕیار ده‌بێت هه‌زارو یه‌ك حسابی خۆی بكات، تا نه‌كه‌وێته داوی ده‌ڵاڵه‌كانه‌وه، ئه‌مه‌ش چه‌ند خاڵێكه بۆ ناسینه‌وه‌ی كاری ساخته‌كردن له ئۆتۆمبێل و پێوه‌ره‌كانی ئۆتۆمبێلدا ئه‌گه‌ر ویستت ئۆتۆمبێلێكی به‌كارهێنراو بكڕیت، ده‌بێت ورده‌كار بیت، چونكه زۆرجار فرۆشیار یاری به‌پێوه‌ری رۆشتنی كیلۆمه‌تری ئۆتۆمبێله‌كه ده‌كات و له‌كاتێكدا زۆر به‌كارهاتووه، به‌نرخی ئۆتۆمبێلێكی كه‌م به‌كارهاتوو، دهیفرۆشێت، له‌وه‌دا پێویسته ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه بكه‌یت:
1ـ به شێوه‌یه‌كی ناوه‌ندی، ئۆتۆمبێل ساڵانه 20 هه‌زار كیلۆمه‌تر ده‌بڕێت، ئه‌گه‌ر ویستت ئۆتۆمبێلێك بكڕیت و ته‌مه‌نی پێنج ساڵ بێت، پێوه‌ری كیلۆمه‌تره‌كه‌ی له خوار 90 هه‌زار كیلۆمه‌تره‌وه بوو، ئه‌وه بكه به خاڵێك به‌دوادا چوون و پرسیاری بۆ بكه، چونكه به شێوه‌ی ئاسایی ئۆتۆمبێل له‌سه‌رووی 100 هه‌زار كیلۆمه‌تره‌وه، ده‌ست ده‌كات به كه‌مبوونه‌وه‌ی چوستی و خه‌رجی تێده‌كه‌وێت، هه‌رچه‌ند ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته به جۆری ئۆتۆمبێله‌كه و چۆنێتی به‌كارهێنانی، كه ئه‌وه‌ش به ئاسانی هه‌ستی پێده‌كرێت، ئایا ئه‌و ئۆتۆمبێله ماندوكرابێت یان نا.
2ـ یه‌كه‌مین شت كه پێویسته له‌سه‌ری بوه‌ستین، خاوه‌ندارێتی و به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه، وه‌ك ژماره و ساڵنامه و هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه، هه‌روه‌ها به‌راوردكردنی ئه‌و ژمارانه‌ی له‌سه‌ر ساڵنامهكهن له‌گه‌ڵ ژماره‌ی سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه، وه‌ك ژماره‌ی شاسی و بزوێنه‌ر، له‌گه‌ڵ مۆدێلی ئۆتۆمبێله‌كه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ده‌بێت ئاگاداری ئه‌وه بین كه ئه‌و ئۆتۆمبێله كێشه‌ی تایبه‌تی نییه، وه‌ك ماوه‌ی قیست یان قه‌رز له‌سه‌ری و مانی خاوه‌نه‌كه‌ی له‌ژیاندا.
3ـ پشكنینی ته‌واوی بۆدی ئۆتۆمبێله‌كه، تا بڕی بۆیاغكردنهوه یان گۆڕینی پارچه‌كانی بزانین، هه‌روه‌ها ده‌بێت وردبین له‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله تووشی رووداوی هاتووچۆ بووه یان نا، جۆری رووداوه‌كه چی بووه، چونكه هه‌ر گۆڕینێك له‌پارچه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه نرخه‌كه‌ی داده‌به‌زێنێت و له به‌های كرداریی و نرخی ئۆتۆمبێله‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه، بۆ زانینی شوێنی لێدراوی یان بوونی هه‌ویركاری له ژێر بۆیاغهكهوه، ده‌توانین سود لهموگناتیسێكی بچوك وه‌ربگرین.
4ـ به‌وردی ته‌ماشای پایدهرهكان بكه، چونكه پایدهرهكانی ئۆتۆمبێل به‌چینێكی لاستیكی داپۆشراون، به‌تایبه‌ت پایده‌ری ئیستۆپ كرد، زۆر به‌كارهێنانیش ده‌بێته هۆی سوان و رۆیشتنی چینه لاستیكه‌كه، ئه‌وه‌ش ده‌كرێت بكرێت به‌نیشانه بۆ زانینی چه‌ندێتی به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێله‌كه.
5ـ بزوێنه‌ره‌كه‌ی بخه‌ره كار‌و گوێ بۆ هه‌ر ده‌نگێكی نائاسایی بگره، ته‌ماشای ئه‌گزۆزه‌كه‌ی بكه بزانه دوكه‌ڵی سپی یان شین ده‌رناكات، سه‌ر قه‌باغی رۆنه‌كه كه هه‌میشه له سه‌ره‌وه‌ی بزوێنهرهكاندایه، بكه‌ره‌وه و بزانه رۆنی بزوێنه‌ره‌كه هه‌ڵم ده‌كات، یان بڕه‌كه‌ی چه‌نده، زیادبوونی هه‌ڵمی ڕۆنهكهش، نیشانه‌ی خه‌له‌له لهبزوێنهرهكهدا.
6ـ ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه ته‌بریدی تێدابوو، پێویسته له جێ‌دا تاقی بكرێته‌وه و له چوستی و كاركردنی دڵنیا ببینه‌وه.
7ـ پشكنینی تایه‌كان، به‌شێوه‌ی ئاسایی نابێت قوڵی گرنجی تایه‌كان له پێنج ملم واته نیو سانتیمه‌تر كه‌متر بێت، به تایبه‌تی له وه‌رزی زستاندا، هه‌ر خراپییهكهیش له تایه‌كاندا نرخی ئۆتۆمبێله‌كه كه‌مده‌كاته‌وه.
8ـ دوای ئه‌و هه‌نگاوانه، پێویسته كه‌سی كڕیار یان كه‌سێكی شاره‌زا ئۆتۆمبێله‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك لێبخوڕێت، باشتره ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر جاده‌یه‌كی چه‌ورێژ یان قیرنهكراوبێت، تا بزانرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت پێش و پاشی ئۆتۆمبێله‌كه هیچ ده‌نگێك یان ته‌په‌و ته‌قه‌یه‌ك ناكات، یان ده‌بڵه‌كانی لاوازنییه، وه‌بزانرێت توانی ئیستۆپ و وه‌ستانه‌وه‌ی چۆنه. هه‌روه‌ها له‌وه‌دا توانای بزوێنهرو هه‌ڵه‌ی گێڕبۆكس ده‌توانرێت هه‌ست پێبكرێت.
9ـ ئه‌مه‌و چه‌ند خاڵێكی دیكه‌ش وه‌ك پشكنینی لایته‌كان و كاره‌بایی و دۆخی ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه.
10ـ له‌هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه، بێ پرس و رای كه‌سێكی شاره‌زا نرخ مه‌ده به‌هیچ ئۆتۆمبێلێكی به‌كارهێنراو.
سه‌رچاوه: راگه‌یاندنی هاتوچۆی گه‌رمیان
PM:02:13:22/05/2018
ئه‌م بابه‌ته 79702
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت