ئۆتۆمبێلێك وه‌رگه‌ڕا و شۆفێره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست دا
وێستگه نیوز –
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه له‌سه‌ر رێگای كه‌لار –ده‌ربه‌ندیخان ئۆتۆمبێلێك وه‌رگه‌ڕا و شۆفێره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست دا.
رائیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، وتی: "به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌سه‌ر رێگای كه‌لار _ده‌ربه‌ندیخان ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر له‌كاتێكدا ئاسنی باركردبوو وه‌رگه‌ڕا".
وتیشی: "له ئه‌نجامدا شۆفێره‌كه‌ی به‌ناوی (رێبوار عه‌زیز فه‌تاح) دانیشتووی قه‌زای كه‌لار گیانی له‌ده‌ست دا".
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له‌ئێستادا به‌مه‌به‌ستی توێكاری ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری ده‌ربه‌ندیخان كراوه".
PM:12:44:26/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 7879
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت