دوای 38 ساڵ ئۆتۆمبێله دزراوه‌كه‌ی بینییه‌وه
وێستگه نیوز –
دوای نزمبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو له چه‌مێكدا، خاوه‌نی ئۆتۆمبێلێكی فه‌ره‌نسی جۆری بیجۆ 104 توانی له رۆژهه‌ڵاتی پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ببینێته‌وه كه 38 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دزرابوو.
كه‌سێك كه به‌ڕێكه‌وت به‌و ناوه‌دا تێپه‌ڕی بوو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بینی بوو كه له ساڵی 1979 دزرابوو و له هه‌موولایه‌كه‌وه قوڕ دایپۆشی بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج بوو ئۆتۆمبێله‌كه له بارێكی باش‌دا ماوه‌ته‌وه.
دووشه‌ممه‌ی رابردوو هێزه‌كانی پۆلیس له ناوچه‌ی شالون ئین شامباین له دووری 100 میل له رۆژهه‌ڵاتی پاریس ئۆتۆمبێله‌كه‌یان پشكنی تا به‌رله‌وه‌ی راده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ی بكه‌نه‌وه، دڵنیابنه‌وه له‌وه‌ی ته‌رمی تێدا نییه.
فرانك مینارد كه میكانیكییه و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بۆ گه‌راجه‌كه‌ی راكێشا له‌وباره‌وه وتی: "هێشتا بۆیه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه شینه و تێك نه‌چووه، به راستی سه‌رنجڕاكێشه چونكه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ژێرئاودا بووه، به‌ڵام هێشتا به‌باشی ماوه‌ته‌وه".
وتیشی: "ته‌نانه‌ت كوشنه‌كانش باش ماونه‌ته‌وه و ره‌نگه‌كه‌یان له‌ده‌ست نه‌داوه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌س به‌كاری نه‌هێنابێت، ته‌نانه‌ت ژماره‌ی تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ش به ئاسانی ده‌خوێنرێته‌وه".
ئۆتۆمبێلێكی بیجۆ 104 دروستكراوی فه‌ره‌نسا و چوار ده‌رگایه و له حه‌فتاكان و هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا به‌ناوبانگ بوو و ته‌نانه‌ت تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ئه‌و سه‌رده‌مه بوو.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه كه ئافره‌ته له كاتی خۆیدا رایگه‌یاندووه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دزراوه، خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ی گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌و كۆمپانیایه‌ی دڵنیایی كردووه، به‌ڵام ده‌توانێت سه‌یری بكات و یاده‌وه‌رییه‌كانی رابردووی وه‌بیر بێته‌وه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:08:27:03/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 11123
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت