له باره‌ی قه‌ره‌بووی به‌شه‌خۆركی مانگانه‌وه روونكردنه‌وه ده‌درێت
لەسەر قەرەبووی بەشەخۆراکی مانگانە روونکردنەوە دەدرێت
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی خۆراكی سلێمانی ئاشكرایده‌كات، له ئێستادا سه‌رقاڵی دابه‌شكردنی خۆراكی مانگی 11ن و بۆ مانگی 12 چاوه‌ڕوانی وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراقن.
شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی خۆراكی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له ئێستادا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان سه‌رقاڵی دابه‌شكردنی خۆراكی مانگی 11یه.
وتیشی: "بۆ خۆراكی مانگی 12 چاوه‌ڕوانی وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق ده‌كه‌ین بزانین وه‌ڵامیان چی ده‌بێت".
له باره‌ی قه‌ره‌بووی ئه‌و مانگانه‌ی به‌شه خۆراك یان ماده‌یه‌كی خۆراكی تیادا دابه‌ش نه‌كراوه، به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی خۆراكی سلێمانی وتی: "چاوه‌ڕوانین تا كۆتایی ئه‌م مانگه بزانین وه‌ڵامی به‌غدا چی ده‌بێت، دواتر ئێمه له ساڵی نوێ‌دا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هه‌مووی ئاشكرا ده‌كه‌ین كه ئه‌مساڵ خۆراكی چه‌ند مانگ هاتووه‌و چه‌نده‌ش نه‌هاتووه".
PM:09:27:11/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 17128
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت