شه‌كرو رۆنی زه‌یت به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه بكرێته‌وه و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای خۆراكیش له سلێمانی ئاشكرایده‌كات، شه‌كرو زه‌یتی به‌شه‌خۆراكی مانگانه ئاماده‌یه بۆ دابه‌شكردن.
شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای خۆراك له سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه و له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه ده‌كرێته‌وه".
وتیشی: "له ئێستا ته‌نیا شه‌كر و رۆنی زه‌یت ئاماده‌یه و دابه‌ش ده‌كرێت، ئه‌و شه‌كره‌ی دابه‌ش ده‌كرێت له لیستی به‌شه‌خۆراكی مانگی حوزه‌یران دایه و دابه‌ش نه‌كراوه، هه‌روه‌ها رۆنه‌كه‌ش دابه‌ش ده‌كرێت له لیستی به‌شه‌خۆراكی مانگی ئابدایه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "چه‌ند رێكارێكی ماوه و له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ست به دابه‌شكردنی ئه‌و ماده‌یه‌ی به‌شه خۆراكی مانگانه ده‌كرێت".
PM:09:27:15/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 31345
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت