چه‌ندین جۆر خۆراكی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌ناو برا
خۆراکی خراپ هەڕەشە لە تەندروستی هاوڵاتییان دەکات
وێستگه نیوز- كامه‌ران كه‌ریم
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی قه‌زای شاره‌زوور به‌هه‌ماهه‌نگی لیژنه‌ی چاودێری ته‌ندروستی له قه‌زای شاره‌زوور ناحیه‌ی وارماوا له‌ماوه‌ی مانگی ئابی ئه‌مساڵدا توانراوه ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندین جۆر خۆراكی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوودا بگیرێت و له‌ناو ببرێن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی قایمقامیه‌تی شاره‌زوور كه وێنه‌یه‌كی دراوه‌ته وێستگه نیوز، تیایدا هاتووه: له‌لایه‌ن ئه‌و لیژنانه‌وه جگه له‌ده‌ستبه‌سه‌را گرتنی خۆراك و خواردنی ماوه‌به‌سه‌رچوو توانراوه چه‌ندین پیشه‌وه‌ر به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونیان به رێنمایه‌كانی ته‌ندروستیه‌وه ئاگادار بكرێنه‌وه.
ئه‌وه‌ش هاتووه: له‌و ماوه‌یه‌دا توانراوه پێنج پیشه‌وه‌ر سزا بدرێن به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونیان به رێنمایه‌كانی ته‌ندروستیه‌وه بڕی غه‌رامه 150 هه‌زار دینار بووه .
PM:11:37:28/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 4292
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت