بەڕێوەبەری خۆراکی سلێمانی: بەغدا بەشە خۆراکی هەرێمی رانەگرتووە

‌خۆراکی مانگانە.. تاکە هیوای هاوڵاتیانی هەژار

وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار
به‌ وته‌ی شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی خۆراكی سلێمانی، وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق تا ئێستا به‌رده‌وامه‌ له‌ ناردنی به‌شه‌ خۆراكی هه‌رێمی كوردستان و هیچ گرفتێك نه‌هاتووه‌ته‌ پێشه‌وه‌.

شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د، به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: "تا ئێستا وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق به‌شه‌ خۆراكی هه‌رێمی رانه‌گرتووه‌ و به‌رده‌وامه‌ له‌ ناردنی".

وتیشی: "له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق قسه‌مان كردووه‌ و دڵنیاییان پێداوین كه‌ حكومه‌ت به‌شه‌ خۆراكی هه‌رێم نابڕێت و به‌رده‌وام ره‌وانه‌ی ده‌كات".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ دوای ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێم به‌غدا چه‌ند بڕیارێكی دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد، له‌وانه‌ راگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌رێم و بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی مۆبایل بۆ ژێر ركێفی حكومه‌تی ناوه‌ندی و چه‌ند بڕیارێكی دیكه‌.


AM:11:51:10/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 7984 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو