هه‌فته‌ی داهاتوو گه‌ڕی دووه‌می سه‌ردانه‌كان ده‌ستپێده‌كات
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
سه‌ركردیه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان زانیاری نوێ له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌ڕی دووه‌می سه‌ردانه‌كان ده‌دركێنێت و ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كات كه سه‌ردانی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش ده‌كرێت.
نوری حه‌مه‌عه‌لی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: هه‌فته‌ی داهاتوو شاندی پارتی سه‌ردانی لایه‌نه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه و یه‌كه‌مجاریش سه‌ردانی یه‌كێتی و دواتر گۆڕان ده‌كاته‌وه.
له باره‌ی لایه‌نه‌كانی دیكه‌وه، نووری حه‌مه‌عه‌لی وتی: "به دڵنیاییه‌وه سه‌ردانی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش ده‌كرێت و بۆچوونیان له باره‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه لێوه‌رده‌گیرێت".
رۆژی شه‌ممه 17ی تشرینی دووه‌می 2018، شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی هه‌ریه‌كه له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی له سلێمانی كرد، به‌ڵام ئه‌و شانده سه‌ردانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی نه‌كرد كه تا ئێستا خۆی یه‌كلایی نه‌كردوه‌ته‌وه ده‌چێته ناو حكومه‌ت یان ده‌بێته ئۆپۆزسیۆن.
PM:02:10:21/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 2304
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت