وێستگه نیوز چۆنیەتی پڕكردنەوەی فۆرمی سكاڵا بۆ دەرچوانی 12ی ئامادەیی بڵاودەكاتەوە
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی وه‌رگرتن له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ئاگادار ده‌كاته‌وه، له كاتی تۆماركردنی سكاڵا و پێشكه‌شكردنی داخوازینامه بۆ شوێنی وه‌رگرتن له كۆلێژ و زانكۆكانی كوردستان ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه بكه‌ن.
له باره‌ی خاڵه‌كانه‌وه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به‌م جۆره ئاماژه‌ی پێكردووه:
1- ماوه‌ی تۆماركردن و پێشكه‌شكردنی سكاڵا له سه‌عات (6)ی ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه، ڕێكه‌وتی (17/10/2018) تا سه‌عات (12)ی شه‌وی شه‌ممه ڕێكه‌وتی (20/10/2018) ده‌بێت.
2- كەمترین كۆنمرەی وەرگیراو پابەندە بە خولی دەرچون و شوێنی جوگرافی.
3- كەمترین كۆنمرەی وەرگیراوی بەشەكان بە هیچ شێوەیەك ناگۆڕێت، بۆیه باشتره ئه‌وانه‌ی له هیچ شوێنێك ناویان نه‌هاتۆته‌وه له كاتی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمدا ڕه‌چاوی كه‌مترین كۆنمره‌ی وه‌رگرتن بكه‌ن.
4- ئه‌وانه‌ی ناویان له هیچ شوێن نه‌هاتۆته‌وه ده‌توانن ته‌نها له یه‌ك شوێن پڕبكه‌نه‌وه.
5- به‌شی سكاڵا له سیستمه‌كانی وه‌رگرتن (زانكۆلاین، ڕاسته‌وخۆ به‌كریدیت، پارالێل و ئێواران) تایبه‌ت ده‌بێت بۆ ئه‌م خوێندكار و قوتابیانه‌ی خواره‌وه:-
نه‌گونجانی كۆنمره‌ی وه‌رگرتن له‌گه‌ڵ لیستی هه‌ڵبژاردنه‌كانی.
ئه‌وانه‌ی فۆرمیان (Submit) نه‌كردوه.
ئه‌و ده‌رچوانه‌ی، كه مافی وه‌رگرتنیان له ڕێزبه‌ندی پێشتر هه‌یه.
6- سكاڵا بۆ دابەزین و گۆڕینی شوێنەكان نیە.
7- كاندیده‌كانی بەشەكانی ڕاستەوخۆ ( خوێندنی ئیسلامی ، هونەرەجوانەكان ، وەرزش ) داخوازیەكەی بە یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده هه‌ژماركراوه، بۆیه مافی وه‌رگرتنی له به‌شی تر نه‌ماوه و مافی سكاڵای نییه.
8- هەڵبژاردنەكانی بەشە ڕاستەوخۆكان ( خوێندنی ئیسلامی، هونەرەجوانەكان، وەرزش ) لە سیستەمی زانكۆلاین نه‌ماوه، لە بەر ئەوەی پێشكەشكردن بۆ ئەم بەشانە بە شێوەی راستەوخۆیە.
9- دوای تەواوبونی ماوەی دیاری كرا‌و بۆ سكاڵا، قوتابی و خوێندكاری (سكاڵاكار) بە پێی كۆنمره‌كه‌ی له به‌شی داواكراو دەچنە پێشبركێ وه‌رگرتن.
10- ئه‌م (16) هه‌زار كورسیه‌ی خوێندن به‌یه‌كسانی بۆ سه‌رجه‌م ده‌رچوان به‌رده‌سته به‌بێ ڕه‌چاوكردنی رێژه‌ی تا (70%) بۆ ده‌رچوانی خولی یه‌كه‌م و (30) بۆ ده‌رچوانی خولی دووه‌م.
هــ. ر
AM:09:07:18/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 1708
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت