وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا: نووسراوێكی ساخته به‌ناوی وه‌زاره‌ته‌كه‌مانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه
وێستگه نیوز -
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی نوسراوێكی ساخته به‌ناوی وه‌زاره‌ت سه‌باره‌ت به كرێی به‌شه ناوخۆییه‌كان روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت نوسراوی له‌م شێوه‌یه له وه‌زاره‌ت ده‌رنه‌چووه و نووسراوه‌كه ته‌زویر كراوه.
عه‌باس ئه‌كره‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌باره‌ت به بڵاوبونه‌وه‌ی نوسراوێكی ساخته به‌ناوی وه‌زاره‌ت له چه‌ند په‌یج و وێبسایتێك روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند "به‌داخه‌وه چه‌ند كه‌سێكی نه‌فس نزم و گێره‌شێوین به‌مه‌به‌ستی پشێوی نانه‌وه و تێكدانی پرۆسه‌ی خوێندن له‌م سه‌ره‌تای ساڵی خوێندنه نوسراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیان ته‌زویركردووه كه باس له كرێی به‌شه ناوخۆییه‌كان ده‌كات".
عه‌باس ئه‌كره‌م ده‌ڵێت: "بۆیه وه‌ك وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ڕایده‌گه‌یه‌نین نوسراوی له‌م شێوه‌یه له وه‌زاره‌ت ده‌رنه‌چو ه‌و، ژماره‌و ڕێكه‌وتی ئه‌م نوسراوه ساخته كراوه، كه تایبه‌ته به‌نوسراوێكی دیكه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان بۆیه ئه‌م نوسراوه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه ته‌زویره".
عه‌باس ئه‌كره‌م ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "وه‌زاره‌ته‌كه‌مان به‌دواداچونی ورد ئه‌نجام ده‌دات و ڕێوشوێنی ئیداری و یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌گرێته به‌ر كه ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامداوه".
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نووسراوێك به ناوی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه باس له‌وه ده‌كات كرێی به‌شه‌ناوخۆییه‌كان بۆ خوێندكارانی ده‌ره‌وه‌ی شار له 100 هه‌زار دیناره‌وه ده‌بێته 150 هه‌زار دینار و بڕی 75 هه‌زار دیناریش له خوێندكارانی ناو شار وه‌رده‌گیرێت.
PM:09:54:01/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 5190
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت