ماوه‌ی زانكۆلاین درێژكرایه‌وه
وێستگه نیوز -
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ماوه‌ی (زانكۆلاین)ی تا رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 2017/9/30 بۆ ده‌رچووانی خولی یه‌كه‌م و دووه‌م درێژكرده‌وه.
عه‌باس ئه‌كره‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌لێدوانێكیدا رایگه‌یاند: له‌پێناو پێدانی ده‌رفه‌تی زیاتر به‌خوێندكاران بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی زانكۆلاین، بڕیاردرا ماوه‌ی زانكۆلاین (48) سه‌عاتی دیكه واته تا سه‌عات (12) شه‌وی رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 2017/9/30 بۆ ده‌رچووانی خوولی یه‌كه‌م و دووه‌می قۆناغی دوانزه‌ی ئاماه‌یی درێژبكرێته‌وه.
عه‌باس ئه‌كره‌م وتی: "له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پێدانی ده‌رفه‌تی زیاتر به‌خوێندكاران، به‌تایبه‌ت خوێندكارانی خولی یه‌كه‌م كه به‌هه‌ر هۆكاربێت نه‌یانتوانیوه فۆرمی زانكۆلاین پڕبكه‌نه‌وه، له ئێستادا ده‌توانن به‌هه‌مان شێوه‌ی خوێندكارانی ده‌رچوی خولی دووه‌می قۆناغی دوانزه‌ی ئاماده‌یی سوودمه‌ندبن و فۆرمی زانكۆلاین پڕبكه‌نه‌وه".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا راشیگه‌یاند: ئه‌مه دواین ده‌رفه‌ته و چیتر ماوه‌ی زانكۆلاین درێژناكرێته‌وه".
وتیشی: "هه‌ر بۆیه داوا له ده‌رچووانی خوولی یه‌كه‌م و دوه‌می قۆناغی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ده‌كه‌ین، كه تا ئێستا فۆڕمی (زانكۆلاین)یان پڕنه‌كردۆته‌وه، پێویسته له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو رۆژه‌دا په‌له‌بكه‌ن و ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ پڕكرنه‌وه‌ی فۆرمی زانكۆلاین".
PM:08:39:28/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 5346
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت