خوێندنی باڵا دوا وادەی بۆ كارابونی زانكۆلاین راگەیاند


وێستگە نیوز-

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت، سەعات 12ی ئەمشەو كاتی كارابوونی زانكۆلاین بۆ دەرچووانی خولی یەكەمی قۆناخی دوانزەی ئامادەیی تەواو دەبێت.

عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "سەعات 12ی ئەمشەو رۆژی شەممە ڕێكەوتی 16-9-2017 كاتی كارابوونی زانكۆلاین كۆتایی دێت و چیتر درێژ ناكرێتەوە، بۆیە داوا لەدەرچووانی خولی یەكەمی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی دەكەین لەم چەند سەعاتەی ماوە پەلە بكەن لە داواكاری پێشكەشكردن لەڕێگەی زانكۆلاین.

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی راشیگەیاند: "هەركاتێك ئەنجامەكانی خولی دووەمی قۆناخی دوانزەی ئامادەیی لەلایەن وەزارەتی پەروەردە بگات بە وەزارەتەكەمان كاتی كارابوونی زانكۆلاین بۆ دەرچووانی خولی دووەم رادەگەیەنرێت".


PM:04:09:16/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 2946 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو