ئاگادارییه‌ک له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه بۆ ده‌رچوانی 12ی ئاماده‌یی
وێستگە نیوز-
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند، پێویسته ده‌رچوانی خولی یه‌که‌می قۆناخی 12ی ئاماده‌یی په‌له بکه‌ن له پڕکردنه‌وه‌ی (زانکۆلاین)، چونکه ماوه‌ی پێشکه‌شکردن له سه‌عات 12ی شه‌وی (14-9-2017) کۆتایی دێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یەكشەممە وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاگادارییه‌کی له‌سه‌ر چۆنێتی پڕکردنه‌وه‌و کاتی کۆتایی پڕکردنه‌وه‌ی زانکۆلاین بۆ خوێندکارانی 12ی ئاماده‌یی بڵاوکرده‌وه.
له ڕونکردنه‌وه‌که‌دا که وێنه‌یه‌کی بۆ وێستگە نیوز نێردراوه، عه‌باس ئه‌کره‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاگاداری ده‌رچوانی خولی یه‌که‌می قۆناخی 12ى ئاماده‌یی ده‌کات، به‌مه‌به‌ستی داواکاری پێشکه‌شکردن له‌ڕێگه‌ی (زانکۆلاین) بۆ وه‌رگرتن له زانکۆ و په‌یمانگه حکومییه‌کان، پێوسته بۆ به‌ده‌ستهێنانی ناوی به‌کارهێنه‌رو وشه‌ی تێپه‌ڕ (یوزه‌یه‌ر نه‌یم و پاسۆرد) به‌کۆدی تاقیکردنه‌وه‌کانی قۆناخی دوانزه‌ی ئاماده‌یی بچنه ناو سیتسمی زانکۆلاین، دواتریش ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی خۆیان تۆمار بکه‌ن و پاشانیش له‌ڕێگه‌ی کورته نامه‌یه‌که‌وه ناوی به‌کارهێنه‌ر و وشه‌ی تێپه‌ڕ (یوزه‌رنه‌یم و پاسۆرد)یان به‌ده‌ست ده‌گات.
سه‌باره‌ت به نه‌گه‌یشتنی ناوی به‌کارهێنه‌ر و وشه‌ی تێپه‌ڕ به به‌شێک له ده‌رچوان له ڕێگه‌ی کورته‌نامه‌وه، عه‌باس ئه‌کره‌م ڕایگه‌یاند: هه‌ر ده‌رچویه‌کی قۆناخی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی (24) سه‌عات تا ئێستا ناوی به‌کارهێنه‌ر و وشه‌ی تێپه‌ڕ (یوزه‌یه‌ر نه‌یم و پاسۆرد)یان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوه، پێویسته دوباره هه‌مان هه‌وڵ بداته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی کورته نامه‌یه‌که‌وه ناوی به‌کارهێنه‌ر و وشه‌ی تێپه‌ڕ (یوزه‌رنه‌یم و پاسۆرد)یان به‌ده‌ست بگات و دواتر ده‌توانن بچنه ناو سیستمی (زانکۆلاین) بۆ هه‌ڵبژاردنی به‌ش و کۆلێژ و په‌یمانگه له زانکۆکان.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: پێویسته ده‌رچوانی خولی یه‌که‌می قۆناخی دوانزه‌ی ئاماده‌یی په‌له بکه‌ن له پڕکردنه‌وه‌ی (زانکۆلاین)، چونکه ماوه‌ی پێشکه‌شکردن له سه‌عات 12ی شه‌وی (14-9-2017) کۆتایی دێت.
PM:06:56:10/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 6726
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت