یه‌كێتی مامۆستایان ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد
وێستگه نیوز –
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان بڕیاری دا نیسانی ساڵی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی رێكخراوه‌كه بكرێت، به‌رنامه‌شی دانا بۆ كاره‌كانی بۆ ئه‌مساڵی خوێندن.
رۆژی پێنجشه‌ممه مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه له شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ژماره 27ی ئه‌نجام دا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی مامۆستایان ژماره‌یه‌ك بڕیاری دا كه گرنگترینیان:
یه‌كه‌م: نوێكردنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی (ی.م.ك) به دیزاینێكی نوێ و بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له 2019/1/1 تاكو 2020/12/31.
دووه‌م: ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی (ی.م.ك) له مانگی نیسانی 2019 و دانانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له سكرتاریه‌ت به‌مه‌به‌ستی سه‌رپه‌رشتی و ئاماده‌سازی بۆ هه‌ڵبژاردن.
سێیه‌م: دانانی به‌رنامه‌ی كار بۆ ساڵی خوێندنی 2018-2019 و كاركردن بۆ:
1-نه‌هێشتن و لابردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه.
2-دانانی ژماره‌ی بانكی بۆ مامۆستایانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا.
3- دانانی بوجه‌ی باش له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌ریم بۆ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا.
4-به‌هه‌میشه‌ییكردنی مامۆستایانی گرێبه‌ست و مامۆستایانی وانه‌بێژ.
5-هاوتاكردنی خانه‌نیشانی هه‌رێم به خانه‌نیشانی ناوه‌ند.
6-په‌سه‌ندكردنی یاسای پارێزبه‌ندی مامۆستایان.
7-گه‌ڕانه‌وه‌ی مامۆستایانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بۆ سه‌ر ناوه‌ند و بایه‌خدان به داخوازی خوێندنی كوردی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم.
8-به‌پشووكردنی رۆژانی شه‌ممه له ناوه‌نده‌كانی خوێندن.
9-قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی مامۆستایانی سنوری هه‌ولێر و دهۆك كه جیاوازی مووچه هه‌یه پێش 2003.
AM:11:13:12/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 15568
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت