له كهلار و كۆیه گردبوونهوهی مامۆستایان دهستیپێكرد
دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکانی مامۆستایان.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگە نیوز ـ
دژی پێنەدانی مووچە و سیستمی پاشەکەوتی مووچە، لە کەلار و کۆیە بەشێک لە مامۆستایان بایکۆتی خوێندنیان راگەیاند و گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا.
یەکێک لە مامۆستایانی ناڕازی، لە کەلار ڤاگەیاند، ڤێگا زۆر لەبەردەمداندایە و چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن، حكومهت سێ ساڵە زوڵم لە مامۆستایان دەكات و پارهیهكی كهم وهردهگرن.
ئهو مامۆستا ناڕازییه بۆ ئێن ئاڕ تی وتیشی: "ئەم حکومەته هیچ شعورێکی نییە، بڕوامان بەم حکومەتە نەماوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا 15 رۆژ مۆڵەت دەدەینە حکومەت و نایەینە سەرشەقام، بەڵام ناشچینەوە هۆڵەکانی خوێندن".
له لایهكی دیكهوه مامۆستایەکی بەشداربووی گردبوونەکەی کۆیە رایگەیاند، ئێمە تێگەیشتووین لەدەسەڵات و چیتر ناتوانێت فریومان بدات.
وتیشی: "ئەم دەسەڵاتە ئامادەیە لەگەڵ هەموو دوژمنانی خۆی دانوستان بکات لەسەر بەفیڕۆدانی نیوەی خاکی کوردستان، بەڵام ئامادە نییە بۆیەک چۆکەش گوێ لە هاوڵاتیەکانی خۆی بگرێت".
هاوکات دوێنێ خۆپیشاندان و گردبوونەوە لە سلێمانی و هەڵەبجە و چەند شاروشارۆچکەیەک دژی پێنەدانی موچە و سیستمی پاشەکەوتی موچە بەڕێوەچوو.
مامۆستایانی بەشداری گردبوونەوەکە، بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان ڕاگەیاند و دەڵێن، هەتا ١٢ی مانگ مۆڵەت دەدەنە حکومەت.
بەشێک لە مامۆستایانی هەڵەبجە بۆ ماوەی 15 رۆژ بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان ڕاگەیاند و دەشڵێن بێدەنگ نابن لەسەر گەڕانەوەی شایستە داراییەکانیان.
خۆپیشاندانی مامۆستایانی کوردستان و بایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندن ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە دژی سیستەمی پاشەکەوتی مووچە و دابەشنەکردنی موچە لە کاتی خۆیدا بەردەوامە و ساڵی رابردووش سێ مانگی یەکەمی خوێندنیان بایکۆت کرد.
ماوەی دوو ساڵ زیاترە حکومەتی هەرێم سیستمی پاشەکەوتی موچە پەیڕەو دەکات و سەرەڕای چەندین خۆپیشاندانی فەرمانبەران بۆ لابردنی ئەو سیستمە، تا ئێستا حکومەت ئامادە نییە ئەو سیستمە کۆتایی پێبهێنێت، وێڕای ئەوەش مووچە لەکاتی خۆیدا دابەش ناکرێت.
هــ. ر
AM:11:16:02/11/2017
ئهم بابهته 3082
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت