به‌رپرسێكی یه‌كێتی مامۆستایان بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی: مۆڵه‌ته‌كه ته‌واو بوو
وێستگه نیوز - پشتیوان جه‌مال
به‌رپرسێكی لقی سلێمانی یه‌كێتی مامۆستایان رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌مڕۆ ئه‌و كاته‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگایان دانابوو بۆ به‌دواداچوونی دابینكردنی مووچه‌ی مامۆستایان كۆتایی هات، سبه‌ینێ به‌دواداچوون بۆ به‌ڵێنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌كه‌نه‌وه.
نه‌وشیروان حه‌مه‌غه‌ریب، كارگێڕی لقی سلێمانی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دوا كات بوو بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی سه‌باره‌ت به به‌دواداچوونه‌كانیان بۆ دابینكردنی مووچه‌ی مامۆستایان.
نه‌وشیروان حه‌مه‌غه‌ریب وتی: "سبه‌ینێ له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌دواداچوون ده‌كه‌ن تا بزانن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چی‌یان كردووه، له‌به‌ر رۆشنایی به‌دواداچوونه‌كانی ئه‌وان، هه‌نگاوی داهاتوویان ده‌نێن".
هه‌ر ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئێواره‌ی دوێنێ مامۆستایانی ناڕازی گردبوونه‌وه و رایانگه‌یاند بۆ دابینكردنی شایسته داراییه‌كانیان روو له حكومه‌تی عیراق ده‌كه‌ن.
PM:02:13:12/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 3895
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت