40 زللـه‌ی له خوێندكاره‌كه‌ی دا
وێستگه نیوزـ
مامۆستایه‌كی هندستانی ئاگای له‌وه نه‌بوو كه كامێرای چاودێری له پۆله‌كه‌یدایه و له‌سه‌ر رەفتارێکی ساده و ساكار، 40 زللـه‌ی له خوێندكارێكی خۆی دا.
روداوه‌كه له خوێندنگه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی هندستان بناوی (لكنۆ سانت جۆن فیانی) له ناوچه‌ی لكنۆ رویداوه و ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی ناوه‌كه‌یدا بۆ دڵنیابوون له خوێندكاری هاتوو و نه‌هاتوو، خوێندكاره‌كه هه‌ڵنه‌ساوه‌ته‌سه‌ر پێ، مامۆستاكه‌ی داویه‌تی به‌ر زللـه و وه‌ك سایتی هه‌فنتنگتن پۆست بڵاویكردووه‌ته‌وه، مامۆستاكه 40 زلـله‌ی له‌و خوێندكار داوه و پاڵی پێوه‌ده‌نێت و رایده‌كێشێت.
دوای بڵاوبونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه كه كامێرای چاودێریی پۆله‌كه تۆماری كردووه، چالاكوانانی تۆڵه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌و مامۆستایه‌یان به "دڕنده" وه‌سفكردووه.
PM:01:05:01/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 6583
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت