مامۆستایانی ناڕازی یه‌ك مانگ مۆڵه‌ت ده‌ده‌ن به‌رپرسان
وێستگه نیوز -
مامۆستایانی ناڕازی یه‌ك مانگ مۆڵه‌ت ده‌ده‌نه به‌رپرسانی باڵای حكومه‌ت تا هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه گه‌ڕ و به‌ته‌نگ ژیانی مامۆستایان و موچه‌خۆران و كه‌رتی په‌روه‌رده‌وه بێن، ئاماژه‌شیان به‌وداوه و له ئه‌گه‌ری پشتگوێخستنی داواكاندا ئه‌وا هه‌ڵوێست و ڕێگه‌ی نوێ ده‌گرنه به‌ر.
سه‌عا 10ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوا له شاری سلێمانی، خۆپیشاندانی مامۆستایان ده‌ستیپێكرد و له خۆپیشاندانه‌كه‌دا به‌یاننامه‌یه‌كیان به ناوی مامۆستایانی ناڕازییه‌وه خوێنده‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا مامۆستایانی ناڕازی رایانگه‌یاندووه كه "له ساڵانی رابردوودا مامۆستایان فه‌رمانبه‌ران هه‌ڵوێستی جددی و فراوانمان هه‌بووه و چه‌ندین رێگامان بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌كانمان گرتۆته‌به‌رو له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌داخه‌وه زۆرجار ته‌نها ماوینه‌ته‌وه و هێزه سیاسیه‌كانیش پشتیوانی داخوازیه ڕه‌واكانیان نه‌كردوین".
مامۆستایانی ناڕازی ده‌ڵێن: "گه‌رچی مامۆستایان چه‌ندین ده‌رفه‌تیان دایه حوكمه‌تی هه‌رێم، به‌ڵام به‌داخه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم به كات به‌ڕێكردن و به‌ڵێنی ساخته به‌ده‌م مامۆستایانه‌وه هاتووه و به‌ڵێنه‌كانی سێ ساڵی ڕابردوو هیچیان جێبه‌جێ نه‌كردووه".
راشیانگه‌یاندووه كه "روو ده‌كه‌ینه به‌رپرسانی باڵا‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌دڵسۆزی ژیانی هاوڵاتیان و مامۆستایان ده‌زانن و داوایان لێده‌كه‌ین تا به‌رواری 2017/11/1 هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه گه‌ڕو به‌ته‌نگ ژیانی مامۆستایان و موچه‌خۆران و كه‌رتی په‌روه‌رده‌وه بێن".
جه‌ختیشیان له‌وه كردوه‌ته‌وه كه "له ئه‌گه‌ری به‌ده‌مه‌وه نه‌هاتن و پشتگوێخستنی داواكاندا ئه‌وا هه‌ڵوێست و رێگه‌ی نوێ ده‌گرینه به‌ر و دواجار ئه‌وانه‌ی كه‌مته‌رخه‌من به‌رامبه‌ر ژیانی هاوڵاتیان و مامۆستایان وفه‌رمانبه‌ران به‌رپرسیارن له‌ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵوێسته‌كان و پڕبوونی جامی ناڕه‌زاییه‌كانی هاوڵاتیان".
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیانی خاوه‌ن هه‌ڵوێست
لای هه‌موو لایه‌ك ڕوونه بۆ ماوه‌ی سێ ساڵه حوكمه‌تی هه‌رێمی كوردستان به نایاسایی له ژێر ناوی پاشه‌كه‌وتی موچه‌دا سزایی موچه‌خۆران و مامۆستایان ده‌دات، ئه‌م سزادانه‌ش ته‌نها موچه‌خۆرانی مه‌ده‌نی و كه‌رته خزمه‌تگوزاریه‌كانی گرتۆته‌وه، ئه‌مه‌ش وای كردوه موچه‌خۆران بارگرانیه‌كی زۆریان بكه‌وێته ئه‌ستۆ، به‌تایبه‌ت توێژی كه‌رتی په‌روه‌رده كه گرنگترین سێكته‌ری حوكمڕانیه له وڵاتانی پێشكه‌وتوو به‌ڵام به‌داخه‌وه حوكمه‌تی هه‌رێم به‌هیچ جۆرێك گرنگی به كه‌رتی په‌روه‌رده نه‌داوه و له ئێستادا سێكته‌رێكی مه‌غدور كراوه.
له ساڵانی ڕابردوودا مامۆستایان فه‌رمانبه‌ران هه‌ڵوێستی جدی و فراوانمان هه‌بوه و چه‌ندین ڕێگامان بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌كانمان گرتۆته‌به‌رو له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌داخه‌وه زۆرجار ته‌نها ماوینه‌ته‌وه و هێزه سیاسیه‌كانیش پشتیوانی داخوازیه ڕه‌واكانیان نه‌كردوین
ئه‌گه‌رچی مامۆستایان چه‌ندین ده‌رفه‌تیان دایه حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌ده‌مه‌وه هاتنی مامۆستایان و موچه خۆران به‌ڵام به‌داخه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم به كات به‌رێكردن و به‌ڵێنی ساخته و چه‌واشه‌كارانه به‌ده‌م مامۆستایانه‌وه هاتوه و به‌ڵێنه‌كانی سێ ساڵی ڕابردوو هیچیان جێ به‌جێ نه‌كردوه و تا دێت ژیان گرانتر و حوكمه‌ت بێ به‌ڵێنتر و گه‌نده‌ڵتر ده‌بیت.
بۆیه له ساڵی نوێی خوێندندا ئێمه‌ی داكۆكیكار له مامۆستایان و هاوڵاتیان به‌ڵێنی به‌رده‌وامی به خه‌باتی مه‌ده‌نی ده‌ده‌ین و به پشوو درێژیه‌وه هه‌موو ڕێگاكان ده‌گرینه‌به‌ر بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه ڕه‌واو زه‌وت كراوه‌كانمان و له‌م پێناوه‌شدا به ڕێگای نوێ و ئامانجی ڕوونه‌وه هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو هه‌ڵده‌گرین و له‌گه‌ڵ خوێندكار و كه‌سوكاره‌كانیان قۆناغێكی نوێی خه‌باتی مه‌ده‌نی ده‌ست پێده‌كه‌ینه‌وه.
بۆیه لێره‌وه ڕووده‌كه‌ینه هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و كه‌سوكاری خوێندكاران و پێیان ده‌ڵێین له‌م دۆخه خراپه ئابوریه‌دا كه ژیانی هه‌موانی خستۆته مه‌ترسیه‌وه و بار‌و گوزه‌رانی ته‌واو قورس كردوین با پێكه‌وه و به‌یه‌ك ده‌نگ پشتیوانی داخوازیه ڕه‌واكانمان بكه‌ین و چیتر بێده‌نگ نه‌بین له به‌رامبه‌ر بڕیارێكی نایاسایی ده‌سه‌ڵاتێكی گه‌نده‌ڵی قۆرخ كاردا، كه باكی به ژیانی هاوڵاتیانی خۆی نیه و ته‌ماشایه‌كی گیرفانی خۆتان و خوێندكاره‌كانتان بكه‌ن ئه‌م ڕاستیه‌تان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه.
بۆیه له ئێستادا مامۆستایان ١/١٠/٢٠١٧ ده‌كه‌نه ده‌ستپێكی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكیه‌كان و ڕوو ده‌كه‌ینه به‌رپرسانی باڵا‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌دڵسۆزی ژیانی هاوڵاتیان و مامۆستایان ده‌زانن و داوایان لێده‌كه‌ی تا به‌رواری ١/١١/٢٠١٧ هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه گه‌ڕو به‌ته‌نگ ژیانی مامۆستایان و موچه‌خۆران و كه‌رتی په‌روه‌رده‌وه بێن و له ئه‌گه‌ری به‌ده‌مه‌وه نه‌هاتن و پشتگوێ خستنی داواكاندا ئه‌وا هه‌ڵوێست و ڕێگه‌ی نوێ ده‌گرینه به‌ر و دواجار ئه‌وانه‌ی كه‌مته‌رخه‌من به‌رامبه‌ر ژیانی هاوڵاتیان و مامۆستایان وفه‌رمانبه‌ران به‌رپرسیارن له‌ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵوێسته‌كان و پڕبوونی جامی ناڕه‌زاییه‌كانی هاوڵاتیان.
له‌هه‌مانكاتیشدا له ئێستاوه چه‌ندین ڕێگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌گرینه‌به‌ر و ناڕه‌زایی فراوان ده‌رده‌بڕین له پێناو به‌ده‌ست هێنانی مافه‌كانمان و پشتیوانی هاوڵاتیان و داواش له مامۆستایان ده‌كه‌ین له‌چالاكی و ناڕه‌زایی هاوڵاتیانیشدا به‌شداری چالاكه‌یان هه‌بیت و هاوشان له‌گه‌ڵ كه‌سوكارو دڵسۆزانی خوێندكاران‌و له‌هه‌مانكاتدا هیوادارین به‌رپرسانی كه‌رتی په‌روه‌رده نه‌بنه هۆی قورستركردنی ژیانی مامۆستایان ، به‌تایبه‌ت مامۆستایانی گرێبه‌ست كه غه‌درێكی گه‌وره‌یان لێ ده‌كرێ.
داواش له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین به‌ته‌نگ بانگه‌وازه‌كانمانه‌وه بێن و پشتیوانیمان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه فشاری كاریگه‌ر دروست بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌م حوكمه‌ته نابه‌رپرسه كه‌مته‌رخه‌مه و چیتر به دیار بێ بازاڕی و بێ نه‌وتی و بێ موچه‌یی و بێ كاریه‌وه دانه‌نیشین و گه‌نجه‌كانمان له بێزاریدا سه‌ری خۆیان هه‌ڵنه‌گرن وڕێگه‌ی مه‌رگ نه‌گرنه به‌ر و كۆتایی به‌و جیاوازیه گه‌وره‌یه‌ی نێوان ژیانی به‌رپرسان و هاوڵاتیان بهێنین و كه‌رتی په‌روه‌رده و هه‌موو كه‌رته‌كانی تریش بخه‌ینه‌وه سه‌ر رێڕه‌وه ته‌ندروسته‌كه‌ی خۆی.
سه‌ركه‌وتووبێ ئیراده‌ی هاوڵاتیان و خه‌باتی مه‌ده‌نی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران.
مامۆستایانی ناڕازی
۱/۱٠/۲٠۱۷
س.س.
PM:08:20:01/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 4263
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت