ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی هه‌ڵوه‌شایه‌وه
خۆپیشاندانی ساڵی رابردووی مامۆستایان
وێستگه نیوز –
ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی كۆتایی به كاره‌كانی ده‌هێنێت، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت كۆتاییهێنانه به ئه‌ركی ئه‌نجومه‌نه‌كه وه‌ك ئیلتیزامێكی ئه‌خلاقی.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رایگه‌یاند كه "كه ئه‌نجومه‌ن له 17/ 9/ 2016 له شه‌قامه‌وه بۆماوه‌ی ساڵێك مافی نوێنه‌رایه‌تیكردنی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی پێدرا، له‌و ماوه‌یه‌دا به‌وپه‌ڕی تواناوه كاری بو گێڕانه‌وه‌ی مافی مووچه‌خۆران و ئه‌نجامدانی چاكسازی له كه‌رتی په‌روه‌رده و ژیان و گوزه‌رانیان كردووه".
ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌ڵێت: "ئێستا به‌هۆی كوتاییهاتنی واده‌ی بڕیاردراو، ئه‌نجومه‌ن كۆتایی به كار و چالاكییه‌كانی ده‌هێنێت".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "چالاكی و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌مساڵ شێواز و فۆڕمی جیاواز وه‌رده‌گرێت و پشتیوان و پشتگیری هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی نوێ ده‌كه‌ین له‌و پێناوه‌دا".
مامۆستا عادل حه‌سه‌ن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه له لێدوانێكدا بۆ وێستگه نیوز وتی: "ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه كۆتاییهێنان نییه به چالاكییه‌كان و كۆتاییهێنانه به ئه‌ركی ئه‌نجومه‌نه‌كه وه‌ك ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی".
لای خۆیه‌وه مامۆستا رێبوار محه‌مه‌د سادق ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه بۆ وێستگه نیوز ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له 17ی ئه‌یلولی 2017 كۆتایی به كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی هات و ئیتر له‌ژێر ئه‌و ناوه‌دا كارناكات.
مامۆستا رێبوار محه‌مه‌د وتی: "ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه كه ئه‌و ئه‌نجومه‌نه هه‌ڵوه‌شایه‌وه ئیتر چالاكی ئه‌نجام نه‌درێت".
ساڵی رابردوو له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ده‌وامی قوتابخانه و خوێندنگاكان، مامۆستایان له شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین بایكۆتی ده‌وامیان ده‌ستپێكرد و داواكارییه‌كانیان بریتی بوو له هه‌ڵوه‌شانه‌وه یاخود پێداچوونه‌وه به سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه، دواتر له‌لایه‌م حكومه‌ته‌وه بڕیار درا به پێدانی 100 هه‌زار دینار وه‌ك هاندان به مامۆستایان ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی ورده‌ورده مامۆستایان بایكۆت بشكێنن و دواجار ده‌وام ئاسایی بووه‌وه.
س.س
PM:09:37:26/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 7387
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت