كاندیدێكی پارتی هه‌ڕه‌شه‌ی زمان بڕین ده‌كات
وێستگه نیوز –
كاندیدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ڵێن ده‌دات كه چووه په‌رله‌مانی كوردستان زمانی هه‌موو ئه‌وانه ببڕێت كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت "ئه‌یانه‌وێت هه‌ڵوێستی پارتی كه‌م بكه‌نه‌وه".
ناسك سه‌عید خدر كاندیدی ژماره 97ی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی بانگه‌شه‌ی لیسته‌كه‌یان له سنوری قه‌زای قه‌ره‌داغ، هه‌ڕه‌شه‌ی زمان بڕینی له هه‌موو نه‌یارانی پارتی كرد.
ناسك سه‌عید وتی: "وه‌ك كاندیدێكی ئافره‌ت ده‌مه‌وێت بڵێم وه‌ك پارتییه‌ك له شاری سلێمانی له ماوه‌ی رابردوودا ته‌واوی فلێكسه‌كانم له شاری سلێمانی به ئیهانه‌یه‌كی زۆره‌وه دڕێنراوه و فڕێدراوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ناسك ته‌حه‌دا بووه بۆ نه‌یارانمان له سنووری پارێزگای سلێمانی".
ئه‌و ژنه كاندیده‌ی پارتی وتیشی: "به‌ڵێن ده‌ده‌م كاتێك كه چوومه په‌رله‌مان ئه‌بێت زمانی هه‌موو ئه‌و ده‌مدرێژانه ببڕم كه هه‌وڵده‌ده‌ن بچووكترین هه‌ڵوێستی پارتی كه‌مبكه‌نه‌وه".
ئه‌و ژنه كاندیده‌ی پارتی خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ره له بواری راگه‌یاندندا و ئه‌ندامی سكرتارییه‌تی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستانی پارتییه.
PM:07:00:17/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 106322
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت