سەمیر هەورامی: قوباد تاڵەبانی بانگەشەی هەڵبژاردنی بۆ ماوەیەکی کەم راگرتووە
وێستگە نیوز-
قوباد تاڵەبانی بۆ ماوەیەکی کەم بانگەشەی هەڵبژاردنی ڕاگرت و وتەبێژی بانگەشەکەی دەڵێت ئێستا سەرۆکی لیستی یەکێتی دەستی بە بانگەشە کردوەتەوە.
لە تویتێکیدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە
بڵاویکردووەتەوە قوباد تاڵەبانی سەرۆکی لیستی یەکێتی نشتیمانی کوردستان
ڕایگەیاندووە بانگەشەی هەڵبژاردنی ڕاگرتووە و هۆکارەکەشی گەڕاندوەتەوە بۆ ئەوەی سەردانی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات.
سەمیر هەورامی وتەبێژی بانگەشەی هەڵبژاردنی قوباد تاڵەبانی بە وێستگە نیوزی ڕاگەیاند "قوباد تاڵەبانی ئەو کاتەی سەردانی هێزەکانی پێشمەرگەی کردووە هیچ بانگەشەیەکی نەکردووە و ئەوەش وەک ڕێزێک بووە بۆ ئەو خەباتەی پێشمەرگە ئەنجامیداوە".
وتەبێژی بانگەشەی قوباد تاڵەبانی وتیشی "ئێستا قوباد تاڵەبانی بە شێوەیەکی ئاسایی دەستی بە بانگەشە کردوەتەوە".
بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە و قوباد تاڵەبانی سەرۆکایەتی لیستی یەکێتی نشتیمانی کوردستان دەکات و زۆرترین چالاکی و سەردانی لەم ماوەیەدا ئەنجامداوە.
PM:06:28:16/09/2018
ئهم بابهته 1349
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت