پەرلەمانتارێکی گۆڕان هۆکاری دووبارە کاندیدبوونەوەی دەخاتەڕوو


وێستگە نیوز-

پەرلەمانتارێکی گۆڕان هۆکاری دووبارە خۆکاندیدکردنەوەی دەخارتەڕوو و دەشڵێت خولی چوارەم پڕ ململانێ بوو بەڵام ڕێگریەکان بێ‌هیوایان نەکردین.

شێرکۆ حەمە ئەمین ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان کە دوبارە خۆی کاندید کردوەتەوە بۆ بوونەوە بە ئەندام پەرلەمان، بە وێستگە نیوزی ڕاگەیاند "خۆمان کاندیدکردوەتوە بۆ تەواوکردنی ئەو ئەرکانەی کە لەسەر شانمان بوون و جێبەجێکردنی ئەو بەرنامەیەی کە هەمانبووە".

شێرکۆ حەمە ئەمین وتیشی "پێمان باشبووە هەندێک لە پەرلەمانتارەکان دووبارە کاندید بن چوونکە ئەزمونمان هەیە و ئەوەش یارمەتیدەر دەبێت بۆئەوەی لەگەڵ پەرلەمانتارە نوێکاندا کاری گەورە بکەین".

ئەو کاندیدەی گۆڕان جەختیشیکردەوە "سەرەڕای ئەوەی پارتی بە هەموو توانایەوە هەوڵیدا ڕێگریمان لێبکات و کار گەشتە ئەوەی پەرلەمان دابخات بەڵام ئێمە هەر بەردەوامبووین و لە خەبات نەوەستاین".

بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 30ی ئەیلول بەڕێوەبچێت و ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی خولەکانی پێشووی پەرلەمان خۆیان کاندیدکردووە و ئەوەش بووەتە جێێ سەرنجی هاوڵاتیان.


PM:04:05:13/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 7449 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو