سبەینێ گۆڕان ئاهەنگ دەگێڕێت
وێستگە
نیوز-
سبەینێ
گۆڕان لە گردی زەرگەتە ئاهەنگ دەگێڕێت و کانیدێکی لیستەکەش گۆرانی بۆ ئامادەبوان
دەڵێت.
میدیای
فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان بڵاویکردەوە ئێوارەی سبەینێ دووشەممە بۆ سەرخستنی لیست و
کاندیدانی بزوتنەوەی گۆڕان ئاهەنگێکی جەماوەری بەڕێوەدەچێت.
لە
هەواڵەکەدا هاتووە گۆرانیبێژی میللی "گۆرانی ئینزیبات" کە هاوکات
کاندیدی بزوتنەوەکەیە بۆ پەرلەمانی کوردستان گۆرانی دەڵێت و لەگەڵ ئەودا چەند
هونەرمەندێکی تریش بەشدار دەبن.
چەند ڕۆژێکە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێكردووە و
بزوتنەوەی گۆڕان جیاواز لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی پێشوو کەمترین ئاهەنگ و
کۆبونەوەی جەماوەری سازکردووە.
PM:04:23:16/09/2018
ئهم بابهته 5165
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت