کۆمسیۆن ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە


وێستگە نیوز-

کۆمسیۆن ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و داوا لە فەرمانبەرەکانی دەکات سەردانی بنکە لاوەکیەکان بکەن.

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوێک کە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی بڵاویکردوەتوە داوا لەو فەرمانبەرانە کراوە کە ناویان هاتوەتەوە سبەینێ دووشەمە سەردانی بنکە لاوەکیەکانی دەنگدان بکەن.

ڕاگەیەنراوەکە ڕونیشیکردوەتەوە سبەیێ دوو شەمە گرێبەستی فەرمی بۆ ئەو فەرماندبەرانە دەکرێت کە سەردانی بنکە لاوەکیەکان دەکەن.

ڕاگەیەنراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو لە سبەینێوە دەستدەکرێت بە پرۆسەی ڕاهێنان و فێڕکردنی کارمەندان.


PM:05:40:16/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 2333 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو