بە وێنە... کەرنەڤاڵی دەستپێکردنی بانگەشەی لیستی سەردەم


وێستگە نیوز-

ئەمڕۆ شەممە لە هەولێری پایتەخت لیستی سەردەم لە کەرنەڤاڵێکی جەماوەریدا دەستپێکردنی بانگەشەی ڕاگەیاند.

لە مەراسیمەکەدا محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆکی قەوارەی سەردەم ڕایگەیاند "بە یەکهەڵوێستی و بەردەوامی و تێکۆشان ئەم دۆخە هەستیارە تێدەپەرێنین".

 

محەمەدی حاجی مەحمود وتیشی بەشداریکردن لەم هەڵبژاردنە گرنگە و لیستی سەردەم چەندە دەنگی زیاتر بەدەست بهێنێت ئەوەندە ئاسودەیی و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی کوردستان دەگەڕیتەوە.

 

‌لیستی سەردەم پێکدێت لە هەرسێ حزبی سۆسیالیت دیموکراتی کوردستان و پارتی کرێکاران و یەکێتی نەتەوەی کوردستان.


PM:07:19:15/09/2018










ئه‌م بابه‌ته 2993 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو