كۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح له كۆبوونه‌وه‌دان
وێستگه نیوز -
به‌مه‌به‌ستی وتووێژكردن له‌سه‌ر یه‌كگرتنه‌وه‌یان، وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له كۆبوونه‌وه‌دان.
مه‌سعود مه‌لا هه‌مزه سكرتێری رۆژنامه‌وانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه "هەر ئێستا لە شاری سلێمانی لە ماڵی كۆسرەت ڕەسول وەفدی یەكێتی و هاوپەیمانی لە كۆبوونەوەدان".
به‌گوێره‌ی وێنه‌كان له هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری هه‌ریه‌ك له به‌رهه‌م ساڵ سه‌رۆك، د. رێبوار کەریم كاندیدی سه‌ركه‌وتوو بۆ په‌رله‌مانی عیراق و حه‌سه‌ن جیهاد ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ن و له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتی، ئه‌رسه‌لان بایز، ره‌فغه‌ت عه‌بدوڵا ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب سیاسی و بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی به‌شدارن.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه دوای ئه‌وه دێت كه ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نشتیمانی كوردستان پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی بۆ گفتوگۆ له‌باره‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری به سه‌رۆكایه‌تی به‌رهه‌م ساڵح راگه‌یاند.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نشتیمانی كوردستان "یه‌كێتی لیژنه‌یه‌كی باڵای پێكهێناوه بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی به‌مه‌به‌ستی یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئه‌و دوو حزبه".
PM:12:15:14/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 7284
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت