میحوه‌ری نیشتمانی كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان یه‌كلاییكرده‌وه
محەمەد حەلبوسی
وێستگه نیوز –
هاوپه‌یمانی میحوه‌ری نیشتمانی رایگه‌یاند كه كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان یه‌كلاییكردووه‌ته‌وه كه محه‌مه‌د حه‌لبوسی-یه.
رۆژی پێنجشه‌ممه له‌یس ئه‌لدلێمی وته‌بێژی هاوپه‌یمانی میحوه‌ری نیشتمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "هاوپه‌یمانی میحوه‌ری نیشتمانی تاكه كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یه‌كلاییكردووه‌ته‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هاوپه‌یمانی میحوه‌ری نیشتمانی وه‌ك گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی سوننه‌كان كه ژماره‌یان زیاتر له 50 په‌رله‌مانتاره محه‌مه‌د حه‌لبوسی بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كاندید ده‌كات.
له‌یس ئه‌لدلێمی ئاشكراشیكرد كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی له بۆنه‌یه‌كدا له هۆتێل ره‌شید به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی هاوپه‌یمانێتییه‌كه، به ره‌سمی كاندیدكردنی محه‌مه‌د حه‌لبوسی بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان راده‌گه‌یه‌نرێت.
AM:09:11:14/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 2617
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت