سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ: ئه‌گه‌ر بێ كۆمه‌ڵ و گۆڕان په‌رله‌مان كارا كرایه‌وه، دەبینە ئۆپۆزسیۆن
مەروان گەڵاڵی...
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر بێ حزبه‌كه‌ی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه، له‌ڕووی سیاسییه‌وه دۆخه‌كه خراپتر ده‌بێت و ریزه‌كان زیاتر لێك ده‌ترازێنێت و ده‌شڵێت "ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌یان نا، ئێمه له دانیشتنی یه‌كه‌م به‌شداری ناكه‌ین، به‌ڵكو له دانیشتنی دووه‌م وه‌ك ئۆپۆزسیۆن به‌شدار ده‌بین".
مه‌روان گه‌ڵاڵی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر بێ كۆمه‌ڵ و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه، له‌ڕووی سیاسییه‌وه دۆخه‌كه خراپتر ده‌بێت و ریزه‌كان زیاتر لێك ده‌ترازێنێت، ئه‌وه‌ش به قازانجی میلله‌تی كورد نابێت به‌تایبه‌تیش كه به‌ره‌و پرسێكی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌نگاو ده‌نرێت.
ناوبراو وتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌یان نا، ئێمه له دانیشتنی یه‌كه‌م به‌شداری ناكه‌ین، به‌ڵكو له دانیشتنی دووه‌م وه‌كو ئۆپۆزسیۆن به‌شدار ده‌بین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و بابه‌تانه‌ی له خزمه‌تی خه‌ڵكدان كاریان بۆ بكه‌ین، پاشان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی گۆڕانیش بتوانین زیاتر لێك نزیك بینه‌وه".
گه‌ڵاڵی جه‌ختیكرده‌وه "براده‌رانی پارتی كه ده‌ڵێن بێمه‌رج په‌رله‌مان كارا ده‌كه‌ینه‌وه، بێمه‌رج نییه، چونكه ئه‌وان له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ گۆڕان شه‌ش خاڵیان داوه‌ته گۆڕان بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان كارا بكه‌نه‌وه و بگه‌نه رێككه‌وتن".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ وتیشی "هه‌م كۆمه‌ڵ و هه‌میش گۆڕان پێشوازی له كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین به‌و مه‌رجه‌ی مه‌رج بۆ په‌رله‌مان دانه‌نرێت و حزب بڕیاری بۆ نه‌دات، په‌رله‌مانیش ده‌ستكراوه بێت بۆ هه‌ر یاسایه‌ك، هه‌روه‌ها بژێوی خه‌ڵك باش بكرێت و سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه هه‌ڵوه‌شێته‌وه".
مه‌روان گه‌ڵاڵی ئاشكرایكرد "باوه‌ڕمان وایه ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی پێكه‌وه په‌رله‌مان كارا بكه‌نه‌وه ئه‌وا ته‌مه‌نی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش درێژ ده‌كه‌نه‌وه".
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بۆ تاوتوێكردنی پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه كۆتاییهات و بڕیاره سبه‌ینێش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆببنه‌وه.
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، "له‌و باوه‌ڕه‌داین له ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی زۆرینه بڕیار ده‌ده‌ن بێ گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی په‌رله‌مانی كوردستان كارا بكرێته‌وه"، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چۆن بێ گۆڕان ئه‌و بڕیاره ده‌ده‌ن، ئه‌و سه‌ركرده‌یه وتی "دیاره كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی یه‌كێتی و گۆڕان شكستی هێناوه، گۆڕانیش بۆ كاراكردنه‌وه‌كه نایه‌ته پێشه‌وه".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه وتیشی "باڵه‌كه‌ی ئێمه كه نزیكن له گۆڕان هیچ پاساوێكیان به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه بۆ ئه‌وه‌ی بێ گۆڕان په‌رله‌مان كارا نه‌كرێَته‌وه، چونكه بڕگه‌یه‌كی رێككه‌وتننامه‌كه‌شمان ده‌ڵێت كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بێمه‌رج، ئێستا پارتیش ده‌ڵێت كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بێمه‌رج".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی به‌شداربوونی یه‌كێتی بێ گۆڕان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، مه‌ترسی بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان نابێت، سه‌ركرده‌كه‌ی یه‌كێتی وتی "بێگومان مه‌ترسی ده‌بێت، ره‌نگه په‌یوه‌ندییه‌كه كه‌مێك گرژی تێبكه‌وێت".
پێشتریش سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌ی یه‌كێتی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، 18 په‌رله‌مانتاره‌كه‌یان له په‌رله‌مانی كوردستان به‌مه‌رجێك به‌شداری كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بێ گۆڕان ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندی دوو له‌سه‌ر سێی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌بێت.
دوێنێش فه‌رحان جه‌وهه‌ر په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، پێشبینی ده‌كه‌ن تا 20ی ئه‌یلول په‌رله‌مان كارا بكرێَته‌وه.
بڕیاره رۆژی 25ی ئه‌یلول ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له دوێنێوه بانگه‌شه ده‌ستی پێكردووه.
PM:09:53:06/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 8248
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت