"بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه لای یه‌كێتییه"
وێستگه نیوز ـ
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، پێویسته یه‌كێتی بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و له‌گه‌ڵ بوون یان نه‌بوونی ریفراندۆم بدات، چونكه له‌ئێستادا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له لای یه‌كێتییه.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان به ماڵپه‌ری فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندوه: له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك سبه‌ینێ 7ی ئه‌یلولی2017 كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ جێگری سكرتێری گشتی و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی ئه‌نجامده‌درێت و پاشانیش له كاتژمێر 11 ی پێشنوه‌ڕۆدا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌نجامده‌درێت.
وتیشی: "پێویسته یه‌كێتی له چه‌ند رۆژی داهاتوودا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌باره‌ی ئه‌و پرسه هه‌نوكه‌ییانه‌ی كه هه‌رێمی كوردستانی پیادا تێده‌په‌ڕێت بدات، چونكه له ئێستادا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له لای یه‌كێتییه".
بێگه‌رد تاڵه‌بانی راشیگه‌یاند: "ده‌ركه‌وت كه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بڕیار له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و له‌گه‌ڵ بوون و نه‌بوونی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ده‌ده‌ن، بۆیه پێویسته یه‌كێتیش وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆی، به‌ڕه‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و پاشانیش خۆی، بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه بدات، چونكه چی دی كات نه‌ماوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: چاوه‌ڕوان ده‌كه‌م له‌كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركرایه‌تیدا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه بدرێت.
دوێنێ سێشه‌ممه 5ی ئه‌یلولی 2017، سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان بۆ پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه له شاری سلێمانی كۆبوونه‌وه، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه به‌بێ هیچ راگه‌یه‌ندراوێك كۆتایی هات، به‌پێی لێدوانی فه‌رحان جه‌وهه‌ر، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی بۆ وێستگه نیوز، كۆبوونه‌وه‌كه له باره‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌وه شكستی هێناوه.
هاوكات ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆبوه‌وه و چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ریفراندۆم تاووتوێ كرد. بڕیاره سبه‌ینێش ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆببێته‌وه و هه‌ڵوێستی حزبه‌كه‌ی له‌سه‌ر پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بخاته‌ڕوو.
PM:09:12:06/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 4487
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت