قادر ره‌زگه‌یی: په‌رله‌مانی كوردستان ئاسایش بكرێته‌وه كارا نابێت
هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
قادر ره‌زگه‌یی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌وڵه‌كان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رده‌وامن، به‌ڵام په‌رله‌مان كاراش بكرێته‌وه حزبه‌كان ناهێڵن به‌و رۆڵه‌ی خۆی هه‌ڵبستێت كه خۆی له چاودێری كردنی حكومه‌ت و ده‌ركردنی یاساكاندا ده‌بینێته‌وه.
قادر ره‌زگه‌یی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: هه‌وڵه‌كان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رده‌وامن و حزبه‌كان جدین له‌و هه‌نگاوه، به‌ڵام ناتوانرێت ئه‌و رۆڵه‌ی خۆی بگێرێت كه ده‌بێت په‌رله‌مانێكی كارا هه‌یبێت، كه خۆی له ده‌ركردنی یاسا‌و چاودێری كردنی هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردندا ده‌بینێته‌وه".
قادر ره‌زگه‌یی ئه‌وه‌شی وت: "حزبه‌كان په‌رله‌مان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كار ده‌هێنن، كه‌ی ویستیان و ئیشیان پێی بوو په‌رله‌مان كارا ده‌كه‌نه‌وه، له كوێشدا كه هه‌ڕه‌شه‌بوو بۆ سه‌ر كورسی و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن، دایده‌خه‌ن و په‌كی ده‌خه‌ن".
رۆژی 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2015، دوای ئه‌وه‌ی له بازگه‌ی پردێ رێگه نه‌درا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بڕواته ناوشاری هه‌ولێر و ده‌وامی په‌رله‌مان بكات، له‌و كاته‌وه په‌رله‌مانی كوردستان په‌كخراوه و كۆنه‌بووه‌ته‌وه.
له ئێستاشدا كه حزبه‌كان جگه له گۆڕان و كۆمه‌ڵ، له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بارزانی له سه‌لاحه‌دین، بڕیاریاندا رۆژی 25ی ئه‌یلول ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی له هه‌رێمی كوردستان بكرێت، پارتی و یه‌كێتی هه‌وڵه‌كانیان چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كارا بكرێته‌وه.
پارتی دیموكراتی كوردستان له رابردوودا رازی نه‌ده‌بوو په‌رله‌مان به‌و ده‌سته‌یه‌ی ئێستای سه‌رۆكایه‌تیه‌وه كارا بكرێته‌وه و سه‌رۆكی په‌رله‌مان بدرێته‌وه به گۆڕان، به‌ڵام ئێشتا رازی بووه تا كۆتایی ئه‌م خوله سه‌رۆكی په‌رله‌مان بدرێته‌وه به گۆڕان و یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆك بێت.
رۆژی 21-8-2017 پارتی و گۆڕان له مه‌كۆی سه‌ره‌كی گۆڕان له شاری سلێمانی بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی پێنج كاتژمێر كۆبوونه‌وه و نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن پارتی وه‌ره‌قه‌یه‌كی شه‌ش خاڵییان داوه‌ته گۆڕان كه داوای ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان و ئاساییكردنه‌وه و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پشتگیری بۆ ریفراندۆم و چاكسازییه‌كانی حكومه‌ت ده‌كه‌ن.
پێشتریش جڤاتی نیشتمانی گۆڕان له راگه‌یه‌ندراوێكدا شه‌ش خاڵیان بۆ گفتوگۆ دانا ئه‌وانیش كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و دواخستنی ریفراندۆم و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان و باشكردنی بژێوی ژیانی خه‌ڵك.
PM:07:08:26/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 4619
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت