فه‌رحان جه‌وهه‌ر: بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له گۆڕان نا ئومێد بووین
پەرلەمانی کوردستان.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
فه‌رحان جه‌وهه‌ر، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له گۆڕان نا ئومێدبوون و ئێستا له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا له هه‌وڵی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌ماندان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێكتی ده‌كه‌ن.
فه‌رحان جه‌وهه‌ر به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوان گۆڕان و پارتی له كۆتایی مانگی رابردوو، گۆڕان به مه‌رج ئاماده‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بوو".
وتیشی: "پارتی ئاماده‌بوو به‌بێ هیچ مه‌رجێك په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه، به‌ڵام ئێستا له گۆڕان نا‌ئومێد بووین و كه نایانه‌وێت بێنه پێشه‌وه بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان په‌رله‌مان كارا بكه‌ینه‌وه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی وتیشی: "له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی گۆڕان و یه‌كێتی، نه‌گه‌یشتنه هیچ ئه‌نجامێك بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، گۆڕانیش یه‌كێتی ده‌ستكراوه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی و لایه‌نه‌كانی دیكه په‌رله‌مان كارا بكه‌نه‌وه".
ئه‌وه‌شی وت: "چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌كه‌ین، تا هه‌ڵوێستی خۆی روون بكاته‌وه و له‌سه‌ر پرسی په‌رله‌مان بڕیاری خۆی بدات".
له باره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه وتی: "كۆمه‌ڵ چاوی له ده‌می گۆڕانه، گۆڕان رازی بێت ئه‌وانیش رازین و ئه‌و رازی نه‌بێت ئه‌وانیش ناڕازین".
پێشتریش فەرحان جەوهەر، ئاماژەی بەوەدابوو کە ئەگەری زۆرە تا 20ی ئەم مانگە پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە.
دوێنێ سێشه‌ممه 5ی ئه‌یلولی 2017، سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان بۆ پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه له شاری سلێمانی كۆبوونه‌وه، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه به‌بێ هیچ راگه‌یه‌ندراوێك كۆتایی هات، به‌پێی لێدوانی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی، كۆبوونه‌وه‌كه له باره‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌وه شكستی هێناوه.
هاوكات ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆبوه‌وه و چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ریفراندۆم تاووتوێ كرد. بڕیاره سبه‌ینێش ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆببێته‌وه و هه‌ڵوێستی حزبه‌كه‌ی له‌سه‌ر پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بخاته‌ڕوو.
PM:08:42:06/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 4015
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت