سه‌عدی پیره‌: یه‌كێتی مه‌رجی بۆ هیچ حزبێك نیه‌

‌سه‌عدی پیره‌، وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان

وێستگه‌ نیوز ـ
سه‌عدی پیره‌، وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌وان بۆ پێكه‌وه‌ كاركردن له‌ به‌غدا مه‌رجیان بۆ هیچ حزبێك نییه‌ و ته‌نیا مه‌به‌ستیانه‌ مافه‌كانی كورد به‌ ده‌ستبهێنن.


ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4ی ته‌مموزی 2018، وه‌فدی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان و حزبی شوعی عیراق له‌ هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ و له‌ دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌ لایه‌ن سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌و رائید فه‌همی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ خرایه‌ڕوو.

له‌سه‌ره‌تای كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا سه‌عدی پیره‌، وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وتی:  "هیچ مه‌رجێكمان له‌سه‌ر هیچ حزبێك نیه‌ بۆ پێكه‌وه‌ كاركردن له‌ عیراقی نوێداو له‌ به‌غدا كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانی كورد به‌ده‌ستبهێنین".

وتیشی: "ده‌بێت لایه‌نه‌كانی عیراق پێكه‌وه‌ كار بكه‌ن له‌پێناو ئارامی و ئاسایشی وڵات و كاربكرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق".

پیره‌ راشیگه‌یاند: وه‌ك یه‌كێتی دژی هیچ رێوشوێنێكی یاسایی و ده‌ستووری نیه‌ و كارده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كورد له‌ عیراقی نوێدا.

هه‌ره‌وه‌ها رائید فه‌همی، سكرتێری حزبی شوعی عیراق وتی: "حزبی شوعی عیراق و یه‌كێتی تێڕوانینی جیاوازیان هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عیراق و پشتیوانی كورد ده‌كه‌ین بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان".

وتیشی: "پێویسته‌ به‌ زووترین كات حكومه‌تی نوێی عیراق پێكبهێنرێت و لایه‌نه‌كان بگه‌نه‌ ئه‌نجامێك له‌پێناو گه‌لی عیراق".

هــ. ر


PM:09:23:04/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 2952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو