سه‌عدی پیره: پێم ناخۆشە نه‌جمه‌دین كه‌ریم ده‌ستگیرکراوە
سه‌عدی پیره
وێستگه نیوز ـ
سه‌عدی پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پێی باش نییه كه نه‌جمه‌دین كه‌ریم ده‌ستگیر بكرێت، چونكه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیه ئه‌وا به‌پله‌ی هه‌زاریش نایه‌ت له‌عیراق، دوای ئه‌وه بادادگایی بكه‌ن به‌س ده‌ستگیری نه‌كه‌ن خۆ مه‌ترسی هه‌ڵهاتنی نیه.
سه‌عدی پیره له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا، له باره‌ی رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان دەڵێت: "ئێمە هیچ گفتوگۆیەکمان لەگەڵ گۆڕان دەست پێنەکردووە، ئەو رێککەوتننامەیەی لەگەڵ گۆڕان هەمانە بەردەوامە، هیچ کێشەمان لەگەڵیان نیە گۆڕان لەدامودەزگاکانی پارێزگا و ئەوانە تا ئێستا بەردەوامن و کاری خۆیان دەکەن".
دەربارەی ئەوەی گۆڕان دەڵێت یەکێتی رێکەوتننامەکەی لەگەڵیان جێ بەجێ نەکردووە؟ سەعدی پیرە وتی: "ئەوە گۆڕان نیە ئەوە کاردانەوەی ئەو کێشانەی ناوخۆی گۆڕانە هەندێک لەگۆڕان وادەڵێن هەندێک واناڵێن جا "بەنیسبەت یەکێتی "زۆر ئەوە نیە قسەی لەسەر بکەین".
دەربارەی جێ بەجێکردنی رێککەوتننامەی دەباشان وەک خۆی؟ سەعدی پیرە دەڵێت: "جێبەجێ کراوە رێککەوتنەکە ئێمە یەک پارێزگامان بەدەستەوەیە ئەویش دراوە بەگۆڕان، ئیتر ئەوە جێبەجێ نەکردنە؟ ئێمە کێشەیەکمان نیە لەگەڵ گۆڕان لەسەر هیچ بابەتێک، لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسیەکان و گۆڕانیش هەرکات پێویست بکات دادەنیشین".
ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم، سه‌عدی پیره وتی: "وه‌ك یه‌كێتی شتێكی فه‌رمیمان بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه، به‌ڵام رای خۆم ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر د. نه‌جمه‌دین شتێكی له‌سه‌ره با بانگ بكرێت و دادگایی بكرێت، به‌ڵام له‌وه‌ی كه‌ده‌ستبه‌سه‌ربكرێت و بگیرێت پێویستی نیه خۆ د. نه‌جمه‌دین راناكات، پێم وایه ئه‌مه كارێكی باش نه‌بوو".
راشیگه‌یاند: "وه‌ك یه‌كێتی هیچ سكاڵایه‌كمان له دژی د. نه‌جمه‌دین نه‌بووه، به‌یاننماه‌ی سه‌ركردایه‌تی-شمان نه‌بووه له‌سه‌ر بابه‌تی ده‌ستگیكردنه‌كه‌ی، چونكه وه‌ك وتم من شه‌خسی پێم ناخۆشه ده‌ستگیركراوه به‌ڵام قه‌ت ناڵێم پێم ناخۆشه دادگایی نه‌كرێت، چونكه ئه‌وه له‌ده‌سه‌ڵاتی من و كه‌سدا نیه، بادادگایی بكرێت به‌ڵام ده‌ستگیركردنی بۆ؟ خۆ مه‌ترسی هه‌ڵاتنی نیه".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی یه‌كێتی به‌فه‌رمی هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم نه‌بوو؟ پیره وتی: "حاڵی حازر تاڕاده‌یه‌ك په‌یوه‌ندی د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم به‌یه‌كێتیه‌وه بچڕاوه ته‌نها له‌سه‌ر كۆنگره ماوه كه به‌ته‌واوی كۆتایی به ئه‌ندامێتی له یه‌كێتی بهێنێت یا درێژی بكاته‌وه، دوای ئه‌وه د. نه‌جمه‌دین خۆی له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارد بێ له هه‌ولێر دابنیشێت و كه‌ركوك جێ بهێڵێت، حكومه‌تی عیراق-یش رازی نه‌بوو به‌مانه‌وه‌ی د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم".
له باره‌ی ئه‌وه‌ی به‌بڕوای تۆ ئه‌م دۆسێیانه‌ی باس ده‌كرێن چه‌نده دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیه یا وه‌ك هه‌ندێك ده‌ڵێن دۆسیه‌ی نه‌ته‌وه‌یین و زیاتر په‌یوه‌ندی به ریفراندۆم و ئاڵای كوردستانه‌وه هه‌یه؟
سه‌عدی پیره له‌وه‌ڵامدا وتی: "ئه‌گه‌ر د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌سه‌ر بابه‌تی گه‌نده‌ڵیه ئه‌وا ئه‌و به پله‌ی هه‌زاریش نایه‌ت له‌گه‌نده‌ڵیدا، به‌دڵنییایه‌وه شتی تێدایه ره‌نگه هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی سیاسی-شی تێدابێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی د. نه‌جمه‌دینی پێ تۆمه‌تبار ده‌كرێت ئێستا بابه‌تی گه‌نده‌ڵیه و له‌دادگاكانی عیراقه‌وه سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركراوه هیچ په‌یوه‌ندی به‌لایه‌نه‌ی تره‌وه نیه".
سەبارەت بەبونی کێشەو ناکۆکی لەناوخودی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ یەکلایی کردنەوەی پۆستەکان، سەعدی پیرە دەڵێت: "لەسەر هیچ یەکێک لەپۆستەکان کێشەمان نیە و هیچ لایەنێکی سیاسی پۆستەکانی خۆی یەکلایی نەکردوه‌تەوە بەگۆڕان و پارتی-شەوە، بەڵام بۆ ئێمە زۆر ئاسانە وتومانە ئەوانەی کەتوانیمان بەڕێککەوتن لەمەکتەبی سیاسی دەیکەین بەڵام ئەوانەی کە بە رێککەوتن نەمانتوانی بیکەین لەلای یەکێتی لەسەرکردایەتی دەنگی لەسەر دەدەین".
روونیشیکردەوە: "سەبارەت بە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان یەکێتی دوو کاندیدی دەبێت كه ئه‌و دوو خانمه-ن، ئەگەر لەمەکتەبی سیاسی رێککەوتین ئەوا رێک دەکەوین ئەگەرنا لەسەرکردایەتی بەدەنگدان یەکلایی دەکرێتەوە، بۆ پۆستەکانی تر هەندێکیان تەقریبی یەکلایی بونەتەوە هەندێکێیان لەسەرکردایەتی بەدەنگدان".
هــ. ر
AM:10:40:31/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 4464
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت