سه‌عدی پیره: ئه‌سته‌مه له‌گه‌ڵ پارتی له‌كابینه‌یه‌ك بین كه ئه‌وه سیاسه‌تی بێت
سه‌عدی پیره
وێستگه نیوز ـ
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند، "له‌گه‌ڵ پارتی زه‌حمه‌ته له‌كابینه‌یه‌ك بین كه ئه‌وه سیاسه‌تی بێت، ئیش کردنی ئێمە و پارتی بەندە بەچارەسەرکردنی کێشەی که‌رکوک".
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند: "په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێستای نێوان پارتی و یه‌كێتی په‌یوه‌ندییه‌كی بێ كێشه نیه، كێشه‌ی تێدایه و كێشه‌ی سه‌ره‌كیش له‌و په‌یوه‌ندییانه بابه‌تی ئاماده‌نه‌بوونی پارتیه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك، بۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆچوونی وایه كه هێشتنه‌وه‌ی كه‌ركوك به‌وشێوه‌یه به واڵایی ته‌نها بۆ كه‌مكردنه‌وه‌یه له ئیمكانیاتی یه‌كێتی و لاوازكردنی پێگه‌ی یه‌كێتیه له‌كه‌ركوك وه بۆ به‌فیڕۆدانی كه‌ركوكه كه ئێستا مه‌ترسی له‌سه‌ر كه‌ركوك هه‌یه، به ئه‌نقه‌ست واده‌كرێت، بۆیه له‌گه‌ڵ پارتی زه‌حمه‌ته له‌كابینه‌یه‌ك بین كه ئه‌وه سیاسه‌تی بێت".
ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان لە بارەی قسەکانی مەحمود سەنگاویشەوە رایگەیاند: "به‌دڵنیایی قسه‌كانی كاك مه‌حمود كاریگه‌ری خراپی هه‌بوو له‌جێی خۆی نه‌بوو و پێویستیش نه‌بوو، چونكه هه‌ڵوێستی پارتی له‌مه‌راسیمی سوێند خواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم چۆن بوو چۆن نه‌بوو، هه‌م "كاك قوباد و هه‌م كاك ئه‌رسه‌لان" به‌نوسین وه‌ڵامیان دابوه‌وه هه‌ڵوێستی یه‌كێتی له‌وباره‌یه‌وه له‌و نووسینانه ره‌نگی دابوه‌وه، بۆیه پێویستی به كاك مه‌حمود نه‌بوو ئیزافه بكات بۆ ئه‌م بابه‌ته به‌و زاراوه زبر و نه‌بوونی "دیقه‌ت" له هه‌ڵبژاردنی وشه، ئه‌مه‌یان كارێكی باش نه‌بوو به‌هه‌رحاڵ هات، رۆیشت".
راشیگەیاند: "پێم وایه غه‌درێكی گه‌وره له‌یه‌كێتی به‌گشتی و له‌مام جه‌لال به‌تایبه‌تی كرا، هه‌ره‌هاوه له كاك كۆسره‌ت كرا چونكه ئه‌وانه هه‌موویان له‌قۆناغی جیا جیادا به‌شداربوون له به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سیاسه‌تی عیراق و كوردستان و هه‌موو ئه‌و پێشكه‌وتن و ئارامیه‌ی له‌كوردستان هه‌یه مومكین نه‌بوو به‌بێ فه‌خامه‌تی جه‌نابی مام جه‌لال بێته دی".
وتیشی: "ده‌بوو له وتاره‌ی كه‌درا بۆ چوار ساڵی ئاینده له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێم ئاماژه بۆ ئه‌و بابه‌تانه بكرایه، له‌كاتێكدا زۆر ناوی كاك مه‌سعودی برد و یانزه جار ناوی كاك مه‌سعود هێنرا وه‌ك مه‌رجه‌عیه‌ت وێنا ده‌كرا، كه جۆرێك خۆی ته‌قدیم ده‌كات وه‌ك مه‌رجه‌عیه‌ت پێم وایه تا ئێستا ئه‌وه نه‌بووه به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌وڵی ئه‌وه بدرێت هێشتاكه‌ش كاك مه‌سعود ده‌توانێت رۆڵی ئیجابی باش ببینێت كاك مه‌سعود".
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا ئێوه به‌و ئه‌ندازه‌یه نیگه‌ران بوون كه بژاردوتانه یانزه جار ناوی( مه‌سعود بارزانی) هێنرا له وه‌ك جۆرێك له مه‌رجه‌عیه‌ت له‌وتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم؟
سه‌عدی پیره له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: "به‌ڵێ نیگه‌رانی كردین، چونكه به‌ڕێز كاك نێچیرڤان بارزانی، پێشینه‌ی نه‌بوو وه ئه‌وه له‌و چاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرا، ره‌نگه یه‌كێكی تر وای بكردایه ره‌نگه زۆر كاریگه‌ری نه‌بوایه".
سەبارەت بەوەی ئایا نێچیرڤان بارزانی لەسەر وتارەکەی روونکردنەوەی بە یەکێتی داوە؟، ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند: "روونكردنه‌وه له‌سه‌ر وتاره‌كه نه‌دراوه، به‌ڵام پاش ئه‌وه نێچیرڤان بارزانی له به‌غدا بوو سه‌رۆك كۆماری عیراق كاك به‌رهه‌م ساڵحی بینیووه له پاش ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی یه‌كترییان بینووه واته ئه‌وه نابێته هۆكار بۆ پچراندنی په‌یوه‌ندی نێوان پارتی و یه‌كێتی، چۆن ئیداره‌ی ئه‌م وڵاته له‌زاخۆ تا خانه‌قین ده‌ڕوات ئه‌گه‌ر هه‌ماهه‌نگیمان نه‌بێت پێكه‌وه خۆ ئێمه شه‌ڕه عه‌شیره‌تمان نیه ناكۆكین له‌گه‌ڵ یه‌كتر به‌ڵام ده‌بێت له مه‌سه‌له گرنگ ئه‌منی و سیاسیه‌كانی تر په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت".
جەختیشیکردەوە: "به‌بێ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك و دانانی پارێزگارێكی یه‌كێتی بۆ ئه‌و شاره به‌دوری ده‌زانم یه‌كێتی به‌شداری له حكومه‌تدا بكات چونكه تا ئێستا بۆچوون له‌سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌وهایه ئنجا ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ یا دوو سبه‌ی بابه‌تێكی نوێ بێت و مه‌كته‌بی سیاسی كۆببێته‌وه ئه‌وه شتێكی تره، به‌ڵام تا ئێستا بۆچونه‌كه به‌وجۆره‌یه".
وتیشی: "هه‌ركه‌سێكیش له غه‌یری یه‌كێتی بۆ پارێزگاری كه‌ركوك دابنرێت نامه‌شروع و نامه‌عقوله، ده‌بێت پارێزگاری كه‌ركوك سرف یه‌كێتی بێت".
هــ. ر
AM:10:34:24/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 4056
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت