سه‌عدی پیره‌: حكومه‌تی هه‌رێم به‌بێ یه‌كێتی به‌ڕێوه‌ناچێت

‌دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە

وێستگه‌ نیوز ـ

سه‌عدی پیره‌، وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند،  خه‌ڵكی كوردستان چاوه‌روانی پێكهێنانی حكومه‌تێكن خزمه‌تگوزاریان پێشكه‌ش بكات‌ و بژێوی خه‌ڵك باشتر بكات، به‌ڵام ئه‌و حكومه‌ته‌ به‌بێ‌ یه‌كێتی به‌ڕێوه‌ناچێت.


میدیای فه‌رمی یه‌كێتی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 27ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، وه‌فدێكی رێكخراوی ئۆلف پاڵمای سویدی سه‌ردانی باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتییان له‌ سلێمانی كردوه‌، له‌لایه‌ن حاكم قادر حه‌مه‌جان كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی‌ و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی‌ و په‌روین كاكه‌ حه‌مه‌ و د. جوان ئیحسان، ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی پێشوازیكران.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وتی: "یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بوو كارنامه‌ی حكومه‌تی عیراق حزبه‌ به‌شداربووه‌كانی حكومه‌ت بنووسن، نه‌وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڵكو سه‌رۆك وه‌زیران ده‌بێ‌ جێبه‌جێ بكات".

روونیشیكرده‌وه‌: "عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق دۆست‌ و هاوخه‌باتی نیو سه‌ده‌ی مام جه‌لال‌ و یه‌كێتی‌ و گه‌له‌كه‌مانه‌، چاوه‌ڕوانین حكومه‌تی هاوڵاتی دروست بكات‌ و كێشه‌كانی عیراق چاره‌سه‌ر بكات".

راشیگه‌یاند: " یه‌كێتی هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان‌ و ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ سیاسیه‌كانی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ده‌دات".

ئه‌وه‌شی وت: "خه‌ڵكی كوردستان چاوه‌روانی پێكهێنانی حكومه‌تێكن خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بكات‌ و بژێوی خه‌ڵك باشتر بكات، به‌ڵام ئه‌و حكومه‌ته‌ به‌بێ‌ یه‌كێتی به‌ڕێوه‌ناچێت".

هــ.


PM:02:13:27/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 2372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو