بەهۆی کێشەی دوژمندارییەوە باوک کوڕێک لە هەولێر کوژران
پۆلیس دەڵێ کێشەکە دوژمنداری بوە
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی كێشه‌ی دوژمندارییه‌وه ته‌قه له باوك و كوڕێك كراوه و باوكه‌كه كوژراوه و کوڕەکەش دوای ئەوەی بە برینداری گەیەندراوەتە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە.
عه‌مید عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له نه‌مامگه‌كانی نزیك به‌نزینخانه‌ی ئاكار ته‌قه له باوك و كوڕێك كراوه و به‌و هۆیه‌وه باوكه‌كه كوژراوه و كوڕه‌كه‌ش دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لە دەستداوە.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه و کێشەکە بۆ دووژمنداری دەگەڕێتەوە. ئه‌و رووداوه له كاتێكدایه دوێنێش له‌سه‌ر رێگه‌ی ناحیه‌ی كه‌سنه‌زان ته‌قه له هاوڵاتییه‌ك كرا و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا.
هــ. ر
PM:08:35:22/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 11286
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت