سعودیه داواكاره به‌دوای مانگدا بگه‌ڕێن
وێستگه نیوز –
دادگای باڵای سعودیه داوای له هاوڵاتیان و نیشته‌جێیانی ئه‌و وڵاته كرد ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه به‌دوای مانگی شه‌والدا بگه‌ڕێن و گه‌ر بینییان ئاگاداریان بكه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دادگای باڵای سعودیه له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "داوا له ته‌واوی موسوڵمانان ده‌كه‌ین له وڵاته‌كه‌مان كه ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 29ی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ به‌دوای مانگدا بگه‌ڕێن".
وتیشی: "هه‌ر كه‌سێك مانگی بینی نزیكترین دادگا له شوێنی نیشته‌جێبوونی ئاگادار بكاته‌وه و شایه‌تییه‌كه‌ی تۆمار بكات یان په‌یوه‌ندی بكات به نزیكترین بنكه‌وه تا بگاته دادگا و شایه‌تییه‌كه‌ی تۆمار بكات".
پێشتر به‌شێك له فه‌له‌كناسان رایانگه‌یاند كه ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ 29 رۆژه و رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 2018/6/15 یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه.
PM:06:22:12/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 21718
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت