شای سعودیه بڕیارێكی مێژوویی بۆ ئافره‌تانی وڵاته‌كه‌ی ده‌ركرد
شا سه‌لمان كوڕی عه‌بدولعه‌زیز
وێستگه نیوز –
بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی سعودیه‌دا، شای ئه‌و وڵاته به بڕیارێكی مێژوویی رێگه‌ی دا به ئافره‌تانی ئه‌و وڵاته كه ببنه خاوه‌نی مۆڵه‌تی شۆفێری و بۆخۆیان ئۆتۆمبێل لێ‌بخوڕن.
ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی سعودیه "واس" بڵاویكرده‌وه كه شا سه‌لمان كوڕی عه‌بدولعه‌زیز فه‌رمانێكی شاهانه‌ی ده‌ركرد كه رێ به ئافره‌تانی سعودیه ده‌دات ئۆتۆمبێل لێ‌بخوڕن.
بەپێی بڕیارەکەی شا سەلمان، لیژنەی باڵا لە وەزارەتەکانی (ناوخۆ، دارایی کار و بووژانەوەی کۆمەڵایەتی) پێکدێت بۆ ئەوەی ئەو بڕیارە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
له‌وه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی سعودیه دروستبووه، به پاساوی نه‌گونجانی له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا رێگه نه‌دراوه به‌وه‌ی كه ئافره‌تانی ئه‌و وڵاته ئوتۆمبێل لێ‌بخوڕن، ئه‌وه‌ش به‌رده‌وام نیگه‌رانی لای ئافره‌تانی ئه‌و وڵاته دروستكردووه و بۆته مایه‌ی ره‌خنه‌یه‌كی زۆری ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و به‌رگریكاران له مافی ژنان له جیهاندا.
PM:11:48:26/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 6464
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت