ملیاردێره به‌ناوبانگه‌كه‌ی سعودیه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا
وێستگه نیوز –
به‌رپرسێكی باڵای سعودیه ئاشكرایكرد كه به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له گه‌نده‌ڵی، وه‌لید كوڕی ته‌ڵاڵ ملیاردێری به‌ناوبانگی سعودی و وه‌زیری پێشووتری دارایی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ ده‌یان شازاده‌ی تردا ده‌ستبه‌سه‌كراون.
به فه‌رمانی شا سه‌لمان كوڕی عه‌بدولعه‌زیز، شای سعودیه، فه‌رمانی پادشایی بۆ دامه‌زراندنی لیژنه‌یه‌كی باڵا به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی سعودیه و ئه‌ندامێتیی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی چاودێری و لێكۆڵینه‌وه و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نیشتمانیی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی پێكهێنا.
به‌پێی فه‌رمانه‌كه‌ی شای سعودیه، له لیژنه‌كه‌دا سه‌رۆكی دیوانی چاودێریی گشتیی و داواكاری گشتیی و سه‌رۆكی ئاسایشی ده‌وڵه‌ت ئه‌ندامن و كاره‌كانیان لێكۆڵینه‌وه له‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌بێت كه په‌یوه‌ندییان به دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵییه‌وه هه‌یه.
لیژنه‌كه ده‌سه‌ڵاتی ده‌ركردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شتكردنی بۆ هه‌ر كه‌سێك هه‌یه كه له دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵیدا تێوه‌گلابێت.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، له زاری به‌رپرسێكی باڵای سعوودیه‌وه كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، بڵاوی كرده‌وه، به‌پێی بڕیاری لیژنه‌كه شازاده وه‌لید كوڕی ته‌ڵاڵ، ملیاردێری به‌ناوبانگی سعوودی ده‌ست به‌سه‌ر كراوه و لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ پێكهێندراوه.
هه‌مان سه‌رچاوه ئاشكرای كردووه كه ئیبراهیم عه‌ساف، وه‌زیری پێشووتری دارایی سعودیه له‌نێو ده‌ست به‌سه‌ركراواندایه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
پێشتر كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه ئاشكرای كردبوو كه ئه‌و لیژنه‌یه‌ی بۆ لێكۆڵینه‌وه له گه‌نده‌ڵی پێكهێندراوه، فه‌رمانی ده‌ست به‌سه‌ركردنی 11 شازاده‌ی سعوودی و 4 وه‌زیر و ده‌یان وه‌زیری پێشووی ده‌ركردووه.
AM:10:18:05/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 20704
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت