ناوی ئەندامانی شاندەکەی سەرۆکایەتی هەرێم بۆ تاران ئاشکرا کران
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم
وێستگهنیوزـ
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی شاندێك کەلە جێگرەکانی و وەزیری ناوخۆ‌و و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم و چەند بەرپرسێكی دیکە پێکهاتووە، سه‌ردانی تاران ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران كۆده‌بێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، تیایدا هاتووه: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5ی ئایاری 2024، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به بانگهێشتێكى فه‌رمی كۆمارى ئیسلامیى ئێران و به یاوه‌ریى شاندێك كه له جێگرانى سه‌رۆك و وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان پێكدێت، سه‌ردانى تاران ده‌كات.
باس لهوهشكراوه، له میانى سه‌ردانه‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى كۆمارى ئیسلامیى ئێران كۆده‌بێته‌وه و ده‌رباره‌ى بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
PM:01:21:05/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1560
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت